گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ

پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەتەوە و ئەمڕۆ لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەی سیلیزی بووە. بەشێک لە هاونیشتمانیانی هەولێریش بەشێوازی جیاواز خۆیان لە تیشکی خۆر دەپارێزن لەوانە، بەکارهێنانی کڵاو.
 
ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما تاوەکو 47 پلەی سیلیزی بەرزببنەوە.
 
جگە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەهۆی گەرماوە شەقام و بازاڕەکانی هەولێر چۆڵتر بوون، هاونیشتمانیان لە ئێواراندا بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان دەچنە بازاڕ.