رووداو - دەروازەی سەرزێری
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵدایە دەروازەی سنووریی سەرزێری لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان، بکاتە نێودەوڵەتی و هاتووچۆی بازرگانیش لەو دەروازەیە بکرێت.
رۆژانە زیاتر لە 600 کەس لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن، خەڵكیش داوا دەکەن کارەکانی دەروازەکە فراوانتر بکرێت.
گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە تاوەکو رێگەی دەروازەکە چاک بکات و بارهەڵگر هاتووچۆی تێدا بکەن، زیاتر لە 400 ملیۆن دیناریش بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە و بڕیارە لە ماوەی حەوت مانگدا پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ