لە دهۆک گازی ماڵان 2 هەزار دینار گرانبووە و لە هەندێک شوێنیش بە زەحمەت دەستدەکەوێت

07-05-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ژمارەیەک بووتڵی گاز لەسەر شەقامێکی دهۆک
ژمارەیەک بووتڵی گاز لەسەر شەقامێکی دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی داخستنی رێگەکانی هەولێر-سلێمانی بەڕووی بارهەڵگردا، گازی ماڵان لە دهۆک گرانبووە، چونکە تەنیا گازی بازرگانی دابەش دەکرێت کە ئەویش دوو هەزار دیناری چووەتەسەر.
 
وەهبی محەممەد، هاونیشتمانی بە رووداوی گوت، "[هەر بووتڵێک گازی ماڵان] دوو هەزار دیناری چووەتەسەر، پێشتر بە 9 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 11 هەزار دینار. خەڵک هەیە پێی ناکرێت بیكڕێت."
 
چوار رۆژە گازی حکومی نەگەیشتووەتە دهۆک. چەند رۆژێک پێش ئێستا بووتڵێک گاز لە گۆڕەپانەکان بە هەشت هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 10 هەزار دینار و لە هەندێک شوێنیش بە 12 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
 
بێزار نایف، هاونیشتمانییەکی دیکەی دانیشتووی دهۆکە و دەڵێت، "لێرە [گۆڕەپانی دابەشکردن] بووتڵێک گاز بە 12 هەزار دینارە، ئەگەر کەسێک بە تەکسی بێت، ئەوە 5-6 هەزار دیناری دیکەیشی دەچێت و بە 18 هەزار لەسەری دەکەوێت. گازی حکومیش دەستناکەوێت."
 
گازی ماڵان لە سلێمانییەوە دەچێتە دهۆک، بەڵام 12 رۆژە رێگەکانی هەولێر-سلێمانی بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا داخراون، ئەمەش گرفتی بۆ دابەشکردنی گازی ماڵان لە دهۆک دروستکردووە. کارگێڕیی پارێزگاکە لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەکە.
 
ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "لە هەوڵداین کە رێگەیەکی دیکەی یەدەگ بدۆزینەوە، پەیوەندیمان بە پارێزگای هەولێرەوە کردووە کە بتوانین بە رێگەی کەرکووک یان رێگەیەکی دیکە گاز بگەیێننە دهۆک."
 
بەگوێرەی کۆمپانیای دابەشکردنی گاز لە دهۆک، بۆ مانگێک گازی کۆگاکراویان هەیە، ئاساییبوونەوەی نرخەکەش دەبەستنەوە بە کردنەوەی رێگەکانی هەولێر-سلێمانی بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.