رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا ئەمڕۆ لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان بەفر و باران دەبارێت.
بەپێی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 7-3-2024) لە پارێزگاکانی سێواز، ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری، بەدلیس و وان بەفر و لە پارێزگاکانی ئامەد و سێرت ـیش باران دەبارێت.
پلەی گەرما لە شەودا لە قەرس بۆ خوار نۆ پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت، لە رۆژدا لە پارێزگای رووها پلەی گەرما بۆ 16 پلە بەرز دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، دوێنێ لە پارێزگای هاتای تورکیا لافاو دروستبوو.
وێنەکانی ئەم فۆتۆستۆرییە لە ئاگری و قەرسن کە بەهۆی بەفربارینەوە سپیپۆش بوون
وێنە: AA