کوردستان

دۆخی مانگرتووانی سلێمانی لە 11یەم رۆژدا، تیمە تەندروستییەکان پشکنینیان بۆ دەکەن. وێنە: هەرێم عەلی - رووداو
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند، مانگرتووانی سلێمانی مافی خۆیانە داوای مووچەکانیان بکەن. داواشیکرد، بەرپرسانی حکومەتی عێراق سەردانی مانگرتووان بکەن.
دوای ئەوەی شاندێکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دەستەکە سەردانی مانگرتووانی شاری سلێمانی کرد، لەبارەی ئەنجامەکەیەوە راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
شاندەکە بە سەرۆکایەتیی مونا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌ستەی مافی مرۆڤ چووەتە لای مانگرتووان و لەگەڵ 13 مانگرتووەکەدا قسەی کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە مانگرانی گوتووە: "ئێمه له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی ژیانی ئێوه‌مان كردووه، بۆیه ئه‌مرۆ خۆمان هاتووین تاوەکو بزانن له نزیكه‌وه په‌رۆشی دۆخی ته‌ندروستی ئێوه بوین".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مانگرتووان داواکانی خۆیان گه‌یاندووەتە سه‌رۆكی ده‌سته كه خۆی له سێ خاڵ ده‌بینێتەوە و ئەمانەن:
- دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆی واته 30ی رۆژ جارێک وه‌ك پارێزگاكانی دیکەی عێراق
- گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كه له‌ساڵی 2014ـەوه وه‌ستاوه.
- دابه‌ش ردنی مووچە‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو
دوای سەردانەکە مونا یاقۆ رایگەیاند: "پشتیوانی داواكاری مانگرتووان ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی یاسا وه‌ك مافێكی ئاساییی بۆ داواكردنی مووچه و ماف. پێویستیشه حكومه‌تی عێراقی فیدڕال سه‌ردانی ئه‌و مانگرتووانه بكه‌ن له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی ته‌ندروستیان بن و پابه‌ند بن به بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان".
لە 28-01-2025ـەوە 13 مامۆستا و فەرمانبەر لە شاری سلێمانی مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە و مانگرتنەکەشیان بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ