لە کەمتر لە هەفتەیەکدا دانیشتووانی خەلەکان دوو جار خۆپێشاندانیان کرد

06-12-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
خۆپێشاندەرانی خەلەکان 7 کاژێر رێگەی سەرەکیی هەولێر-سلێمانییان داخست
خۆپێشاندەرانی خەلەکان 7 کاژێر رێگەی سەرەکیی هەولێر-سلێمانییان داخست
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە دانیشتووانی خەلەکان و گوندەکانی دەورووبەری، بەهۆی کەمیی کارەبا، ئاو و خراپیی رێگەوبانەکان، چوونە سەر شەقام و بۆ ماوەی 7 کاژێر رێگەی نێوان سلێمانی-هەولێریان داخست.
 
محەممەد ئیسماعیل، دانیشتووی خەلەکانە و دەڵێت، "ئاومان نییە، کارەبامان نییە، لە 2021 هەشت کەسمان لەو ناحیەیە بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دواییان کردووە، ئێستا یەک داواکاریمان لە حکومەت هەیە، ئەگەر حکومەت هەیە، بەس جادەیەکی شەش کیلۆمەترە بۆمان بگوازێتەوە."
 
لە کەمتر لە هەفتەیەکدا بۆ دووەم جارە دانیشتووانی شارۆچکەی خەلەکان خۆپێشاندان دەکەن و رێگەی سەرەکیی نێوان پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا دادەخەن. 
 
محەممەد ئەحمەد، دانیشتووی خەلەکانە و یەکێکی دیکە بوو لە خۆپێشاندەران، دەڵێت، "ناو شارۆچکەکە زەختێکی زۆری لەسەرە، قەرەباڵخیی زۆری لەسەرە، داواکارین هیچ نەبێت ئۆتۆمبێلە گەورەکان لە دەرەوەی خەلەکانەوە هاتووچۆ بکەن و بەناو خەلەکانەوە هاتووچۆ نەکەن."
 
کۆسرەت محەممەد، دانیشتوویەکی دیکەی خەلەکانە و باس لەوە دەکات، "یەکەم شت داوای کارەبا دەکەین، چونکە کارەبای خەلەکان پێنج کاژێر بۆ شەش کاژێرە، کاژێر پێنج بۆ شەشی ئێوارە دێتەوە و کاژێر 12 بۆ یەک دەکوژێتەوە."
 
سەدان تانکەر و بارهەڵگر بەدرێژایی زیاتر لە 15 کیلۆمەتر لە چاوەڕوانیی کردنەوەی رێگەکەدا وەستابوون.
 
سەڵاح مەحموود، شۆفێر باس لەوە دەکات، "من شۆفێری ئێرانیم، لە کاژێر 10:00ـەوە لێرە وەستاوم، ئەمیش ئۆتۆمبێلەکەمە، نە ئاوێکمان پێیە نە نانێکمان پێیە، هیچێکمان پێ نییە بەڕاستی."
 
دوای نزیکەی حەوت کاژێر لە داخستنی رێگەکە، خۆپێشاندەران بە مەرجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، رێگەکەیان کردەوە و بۆ ئەمەش بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەری شارۆچکەکە کۆببنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".