کارەبای دهۆک: کارەبای زیاتر لە 13 هەزار هاوبەش کراوەتە پریپەید

06-12-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 13 هەزار هاوبەش لە سنووری پارێزگاکە کارەباکەیان کراوەتە پریپەید. دەشڵێت، 67٪ی هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و نزیکەی 10 هەزار هاوبەش ماون بۆیان ببەسترێت.
 
حازم محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا و لێپرسراوی لیژنەی سیستمی پریپەید لە پارێزگای دهۆک لەکاتی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی بەکاتی دهۆک کە ناسر عەلی پێشکێشی دەکات، راگەیاند، نزیکەی ساڵیکە لە پارێزگای دهۆک دەستکراوە بە دانانی سیستمی پریپەید و لە قۆناخی یەکەم لە ناوەندی دهۆک دەستیانپێکردووە و نزیکەی 4 هەزار هاوبەشی کارەبا کراونەتە پریپەید.
 
حازم محەممەد گوتیشی، چەند گەڕەک و سیتییەکی شارەکەدا سیستمی پریپەیدیان بۆ دانراوە، لەوانە؛ کۆمەڵگەی ئەڤرۆستی، گوندی فەرەنسی، زۆزان ستی، پاشا ستی، داڤین ماسی و گەڕەکی KRO.
 
لێپرسراوی لیژنەی سیستمی پریپەید لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کۆی 242 هەزار هاوبەشی کارەبا، 13 هەزار و 250 هاوبەش کارەباکەیان کراوەتە پریپەید، کە دەکاتە 5.3٪ی هاوبەشان. دەشڵێت، ئەگەر گرفت دروست نەبێت، لەماوەی دوو ساڵدا پارێزگای دهۆک دەبێتە پریپەید.
 
بۆ دانانی سیستمی پریپەید، دەبێت هاوبەشەکە پێوەری زیرەکی بۆ بەسترابێت، بەڵام حازم محەممەد دەڵێت، لە پارێزگای دهۆک تائێستا 232 هەزار هاوبەش پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، کە دەکاتە 67٪ی هاوبەشان.
 
لەبارەی سوودی سیستمەکە لەو گەڕەک و شوێنانەی کراون بە پریپەید، حازم محەممەد دەڵێت: "سیستمی پریپەید یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کەمترین کارەبا بەفیڕۆبچێت و لەو شوێنانەی کراون بە سیستمی پریپەید، گوشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبا زۆر کەمیکردووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.