مەسرور بارزانی بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیوادارم هەمیشە بەم رووحیەتە بەردەوام بن لە خزمەتی کوردستان

06-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات و دەڵێت، "هیوادارم هەمیشە بەم رووحیەتە بەردەوام بن لە خزمەتی کوردستان." پارێزگاری سلێمانییش دەڵێت، "ئێمە لێرە و ئەوانیش لە حکومەتەوە، بەیەکەوە بەردەوام دەبین لە خزمەت."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی یەکەم مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا، کە بۆ پارێزگاری سلێمانیی ناردووە، دەڵێت، "لەبەر ئەنجامدانی ئەرکەکانتان بە شێوازێکی رێکوپێک و دڵسۆزانە وەکو پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین."
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، "هیوادارم هەمیشە بەم رووحیەتە بەردەوام بن لە خزمەتی کوردستان."
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە سوپاس و پیزانینمان هەیە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ هەموو دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی، کە بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئێمە کردووە."
 
پارێزگاری سلێمانی گوتی، "ئێمە لێرە و ئەوانیش لە حکومەتەوە، بەیەکەوە بەردەوام کار دەکەین بۆ ئارامی، سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەم نووسراوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە واتای بەیەکەوە کارکردن و یەک تیمی دێت."
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، بەربژێری بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 4ی کانوونی یەکەمی 2017وە بووەتە پارێزگاری سلێمانی و تاوەکو ئێستا لە کارەکانی بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.