ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سەرژمێری، مووچە و هەناردەی نەوت کۆدەبێتەوە

06-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چه‌ند بڕگەیەک دەکات، سەبارەت بە پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق، بارودۆخی دارایی و مووچە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت گفتوگۆ دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە گفتوگۆ دەكات.
 
لەباڕەی بڕگەکانی کۆبووەنەوەکەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە بڕگەی یەكەمدا، دوا پێشهاتی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق، لەژێر رۆشنایی دوا كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەكرێت، كە 31-10-2024 لە بەغدا بە بەشداریی سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ و وەزیرە كوردەكانی نێو حكومەتی فیدراڵی و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو."
 
لە بڕگەی دووەمدا، دواپێشهاتی تایبەت بە بارودۆخی دارایی و مووچە، بابەتی (ژمارەی وەزیفی)ی فەرمانبەران، هەندێك رێكاری نوێی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2024 و ئەنجامی گفتوگۆكان لەم بارەیەوە دەخرێتەڕوو.
 
لە بڕگەی سێیەمدا، نوێترین پێشنیاری حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە هەمواركردنەوەی ماددەی (12) لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و خستنەڕووی دوا كۆبوونەوە و دانوستانەكان لەمبارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان دەخرێتەڕوو.
 
ئەم کۆبوونەوەیە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە 20ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.