منداڵێک لە رووباری خازردا خنکا

06-11-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان کە لەگەڵ خێزانەکەی چووبوونە نزیک پردی مەندان، کەوتە نێو رووباری خازر و خنکا.
 
رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023، عەقید ھوشیار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی بەرگریی شارستانی لە بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو شوێنەی منداڵەکەی لێ خنکاوە سنووری ئێمە نییە، بەڵام تیمەکانمان نزیکبوون، خێزانی ئەو منداڵە خەڵکی سنووری بەردەرەشن، تیمەکانمان تەرمەکەیان دەرھێناوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش. دواتر رادەستی کەسوکاری کراوە."
 
بەپێی زانیاریەکانی رووداو منداڵەکە ناوی فەھد عەبدولرەحمانە و خەڵکی گوندی زەنگەنانە لە سنووری قەزای بەردەڕەش.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان لە سنووری کرماشان بەڕێوەچوو.

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ئێران داوا دەکات بڕیاری خوێندن بە زمانی دایک بدرێت

لە چەند شارێکی پارێزگای کرماشان و پارێزگاکانی ئێران مامۆستایانی ناڕازی دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان گردبوونەوە و ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئێران دەڵێت، لە تاران هێرشکراوەتەسەر مامۆستایان و ژمارەیەکیان دەستبەسەرکراون.