رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە ئاهەنگی دەرچووانی ساڵەکانی 11 و 12ـەمینی زانکۆی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کاژێر 17:00 رێوڕەسمەکە بە هاتنەژوورەوەی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ دەستیپێکرد و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، راوێژکاری زانکۆ و کۆمەڵێک لە وەزیر و کۆنسوڵی وڵاتان و کەسوکاری دەرچووان ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
لە زانکۆی کوردستان (1196) قوتابی لە چوار سکوڵ دەخوێنن و بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا بڵاویکردووەتەوە، زانکۆی کوردستان پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەیە لە توێژینەوە و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ قوتابییەکانی. هەر رۆژی چوارشەممە سەرۆکی زانکۆی کوردستانیش بە رووداوی گوت، نزیکەی 99٪ـی دەرچوانیان هەلی کاریان دەست دەکەوێت.