یەکێتیی کەمئەندامان: 40 هەزار کەس چاوەڕوانن ناویان بۆ مووچە تۆمار بکرێت

06-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان دەڵێت، لە 2013وە هیچ کەمئەندامێکی هەرێمی کوردستان مووچەی بۆ نەبڕاوەتەوە.
 
سامان حوسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 06-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەو کاتەوەی ناوی کەمئەندامان بۆ مووچە تۆمار ناکرێت تاوەکو ئێستا، نزیکەی 40 هەزار کەمئەندام لە چاوەڕوانیی کردنەوەی تۆمارکردنی ناون بۆ بڕینەوەی مووچە بۆیان."
 
زەکییە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 13 هەزار و 121 خاوەن پێداویستیی تایبەت بۆ مووچە ناویان نووسیوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسندی کردووە و رەوانەی بەغدا کراوە.
 
بە گوتەی، سامان حوسێن، ئەوان ئاگاداری ناونووسینی ئەو 13 هەزار کەسە نین کە نێردرابن بۆ بەغدا و گوتیشی، "ناڕاستە."
 
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دوێنێ بە رووداوی گوت، 13ی ئەم مانگە شاندێکیان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێی ناونووسینی کەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچە و هاوتاکردنی مووچەی ئەوانەی ئێستا مووچەیان هەیە، دەکەن.
 
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ رووداو، 77 هەزار  و 421 هاونیشتمانی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن.
 
ئێستا مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەگەر هیچ مووچەیەکی دیکەی نەبێت 150 هەزار دینارە، ئەگەر مووچەیەکی دیکەی هەبێت 100 هەزار دینارە؛ بەڵام ئەگەر هاوتا بکرێت مووچەکە دەبێتە 250 هەزار دینار. لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی خێزان و ئەندامانی خێزانەکە بڕە پارەیەکی دیکەیان پێدەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''