رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەك لە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا و گوتەبێژی تەندروستیی شارەکە دەڵێت، "خۆی کوشتووە".
هاوكار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی كۆیە بە رووداوی گوت، هاونیشتمانییەكە ناوی (ع. ق. ج) و پێشمەرگەی خانەنشین بووە.
رووداوەكە نزیك كاژێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە. هاوكار عەلی دەڵێت، ئەو هاونیشتمانییە خۆی بە دارێکەوە هەڵواسیوە و بەو جۆرە گیانی لەدەستداوە.
هاونیشیمانییەکە لەدایكبووی 1964 و خێزاندار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ