هاونیشتمانییەک لە پردێ بێسەروشوێنە و کەسوکاری گومان دەکەن داعش رفاندبێتی

06-09-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک 

ئەم ئێوارەیە گەنجێک بۆ ئاودان چووە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان لە سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، بەڵام لەو کاتەوە دیار نییە. مامێکی دەڵێت، لەو شوێنەی گەنجەکە بۆی چووە کاخەزێک دۆزراوەتەوە کە لەسەری نووسراوە "ئەڵڵا".
 
گەنجەکە تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی پردێیە لە پارێزگای کەرکووک. ئەو هاونیشتمانییە ئێوارەی ئەمڕۆ بە ماتۆڕسکیل بۆ ئاودان چووەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان لە نزیک گوندی کتکە.
 
محەممەد جەوهەر، مامی گەنجەکەیە و ئەمشەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سۆراخی برازاکەیان لە پۆلیس، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کردووە و لای هیچیان هەواڵیان دەستنەکەوتووە.
 
ماتۆڕسکیلەکە لە شوێنەکە جێهێڵدراوە. محەممەد جەوهەر گوتی، "دۆزینەوەی کاخەزێک لە شوێنەکەیدا کە لەسەری نووسراوە (ئەڵڵا) ئاماژەیە بۆ ئەوەی داعش رفاندوویەتی."
 
کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییە دەڵێن، جووڵەی چەکدارانی داعش لە سنوورەکەیان هۆکارێکی دیکەیە کە رێکخراوە پەڕگیرەکە تۆمەتبار بکەن بە رفاندنی کوڕەکە.
 
نزیک کاژێر 10:30ی شەو هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان لە چەند گوندێکی پردێ دەستپێکرد و بەدوای چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییەدا دەگەڕێن.
 
مامی گەنجەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە و گەڕانی لایەنە پەیوەندیدارەکانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی و عەلی قەرەداخی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان

سەرۆک بارزانی و عەلی قەرەداخی باسیان لە پرسی کورد لە سووریا و ئاشتی لە تورکیا کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و شاندی یاوەری کرد و باسیان لە ئاییندەی کورد لە سووریا و پرسی چارەسەری ئاشتییانە لە تورکیا کرد