کوردستان
وێنەیەکی گشتیی هەولێر کە لەنێو پارکێکەوە گیراوە و چەند باڵەخانەیەکی شارەکە دەرکەوتوون. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، چوار "پارکی گەورە" لە هەولێر دروست دەکرێن و یەکێکیان کارەکانی تەواو بووە.
هەینی 06ـی ئەیلوولی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لەپێناو گرنگیدان بە سرووشت و زیادکردنی رێژەی سەوزایی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان، لە هەولێری پایتەخت چوار پارکی گەورە دروست دەکرێن".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە پارکەکان ئەمانەن:
- پڕۆژەی دروستکردنی پارکی رەشکین، بە گوژمەی 15 ملیار دینار لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر رووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- پڕۆژەی دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان بە گوژمەی یەک ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار لەسەر بودجەی 15%ی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لە سەر رووبەری 19 هەزار مەتر دووجا دەست بە دروستکردنی کراوە.
- پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە رێگەی هەولێر - مووسڵ، بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار و 420 ملیۆن دینار لەسەر رووبەری 205 هەزار مەتر دووجا دەست بە دروستکردنی کراوە.
- پڕۆژەی دروستکردنی پارکێک لە کەنار شەقامی خێرای 150مەتری بە گوژمەی سێ ملیار و 700 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر رووبەری 150ھەزار مەتری چوارگۆشە دروستکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ