رووداو دیجیتاڵ
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەش شوێنیان لە زنجیرە چیاکانی گارە بۆردوومان کرد.
فایەق بیرکاهینی، دانیشتووی گوندی بەلاڤە لە سنووری ئامێدی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەی جەنگیی تورکیا نزیک گوندی گرگاش لە دەڤەری بەرێ گارە و گەلی شێرانەی لە سنووری ناحیەی دێرەلووک بۆردوومان کردووە.
بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەیش، بۆردوومانەکان بەردەوام بوون. دەشڵێت، دوای بۆردوومانکردنی ئەو دوو شوێنە، چوار شوێنی دیکەیش لە زنجیرە چیای گارە بۆردوومان کران لە دووروبەری گوندی رەزیک.
بۆردوومانەکانی تورکیا لە سنووری قەزای ئامێدی بەردەوامن، تورکیا رۆژانە هەردوو زنجیرە چیای گارە و مەتین بۆردوومان دەکات و لە مانگی رابردوودا سێ جار ناو گوندی گوهەرزێیش تۆپباران کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ