رووداو دیجیتاڵ
ڤۆلکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقە و بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی بەغدا و سەردانێکی فەرمی بۆ بەسەرە، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی سڤیل کۆبێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، ڤۆلکەر بە سەردانێکی چوار رۆژە و لەسەر بانگهێشتنامەی حکومەتی ناوەندی لە عێراقە.
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەت، پەرلەمان و وەزارەتی داد و هەروەها بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ڤۆلکەر تورک چاویشی بە نوێنەرانی کۆمەڵگەی سڤیل لە بەغدا، بەسرە و هەولێر و دەکەوێت و لەسەر کۆمەڵێک پرس گفتوگۆ دەکەن، لەنێویاندا مافەکانی مرۆڤ و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
لە کۆتا رۆژی سەردانەکەیدا، بڕیارە رۆژی 9ی ئابی 2023 کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە بەغدا کاژێر 5:00ی ئێوارە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازبکات و باس لە ئەنجامی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ