گالەری

 
رووداو - هەولێر
 
ئەمڕۆ پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس بۆ تەکنەلۆژیا لە هەولێر کرایەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. لە پێشانگەکەدا داهێنانی تەکنەلۆژی و ئەو ئەپلیکەیشنانەی لەلایەن گەنجانی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراون، نمایش دەکرێن.
 
لە پێشانگەکەدا 120 کۆمپانیا لە 20 وڵاتەوە بەشدارن، حەوت پانێلیش لە هایتێکس پێشکێش دەکرێن، کە پانێلیستەکانیان لە حەوت وڵاتی جیاوازەوە هاتوون.
 
جگە لە نیشاندانی بەرهەمی تەکنەلۆژی، لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس "کۆنفرانس سازدەکرێت و ئەستێرەکانی داهاتوو و گۆشەی کاریگەر" دەناسێنرێن.