پزیشکێکی منداڵان نیشانەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک ئاشکرا دەکات: لەم حاڵەتە منداڵ ببەنە لای پزیشک

06-06-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
منداڵێکی تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک لە راپەڕین. وێنە: رووداو
منداڵێکی تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک لە راپەڕین. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - رانیە

یارا ئاکۆی تەمەن 11 مانگ، یەکێکە لە بچووکترین ئەو منداڵانەی ئێستا لە ئیدارەی راپەڕین تووشی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون؛ دایکی یارا لانکە و بارگەی بۆ بردووەتە نەخۆشخانە و نۆ رۆژە لە نەخۆشخانە شەونخونیی لەگەڵدا دەکات.
 
هاژە عەلی، دایکی یارا دەڵێت، "سەرەتا تەنیا تای هەبوو، دەگریا و دەیناڵاند، دکتۆر گوتی دەبێت پشکنینی بۆ بکەین، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو نەخۆشییەی هەیە، ئەوە نۆ رۆژە لێرەین."
 
دکتۆر ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان رێنوێنیی دایکان و باوکان دەکات منداڵەکانیان لە شوێنی قەرەباڵخ و تێکەڵاوی بەدووربگرن، چونکە ڤایرۆسەکە بە خێرایی لە کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
 
ئەحمەد مەحموود، پزیشکی منداڵان و تازە لەدایکبووان دەڵێت، "نیشانە سەرەکییەکانی سەرئێشەیە، تای بەرزە، رشانەوە و بێتاقەتییە و لە منداڵی ساواشدا شوێن بەخۆنەگرتنە. داواکارم دایکان و باوکان لەم حاڵەتانەدا سەردانی پزیشک بکەن."
 
تەنیا لەو قاوشێکی نەخۆشخانەی ژیان لە چوارقوڕنە، لە کۆی 32 ژوور، 14 ژووریان منداڵی تووشبوو بە ڤایرۆسی هەوکردنی مێشک داخڵکراون و رۆژانە بەردەوام ژمارەی تووشبووان لە بەرزبوونەوەدایە.
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین، تەنیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 560 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان لە رانیە داخڵکراون، لەو ژمارەیەش 34 منداڵ تووشی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون.
 
تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، "دوای بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ئیدارەی راپەڕین، نەخۆشخانەی ژیان تایبەت کرا بە تووشبووان، ئێستا ئەوانەی داخڵکراون لەژێر چاودێریی پزیشکدان."
 
ئەو 34 منداڵەی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون، 14یان لە قەڵادزێ و 20یشیان لە رانیەن، تەمەنیان 5 مانگ بۆ 9 ساڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر باران جەمیل، پزیشکی دەرمانساز و دکتۆر هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستی نەخۆشنامە.

نەخۆشنامە؛ نەخۆش هەبووە بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکرەکەی، قاچی بڕاوەتەوە

نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی دوو هاوژین دەستپێدەکات کە چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان، پیاوەکە هەناسەتەنگییەکی تووندی تووشبووە و هاوژینەکەی گوتویەتی کە رۆژانە زیاتر لە سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت. بەخاخیشی بەکاردەهێنا، بەڵام بە هۆکارێک؛ هیچ سوودی لێ وەرنەگرتبوو!