رووداو- هەولێر
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە دوو شاند دەچینە بەغدا، شاندێکی هی حکومەت و شاندەكەی دیكەشیان هی لایەنە سیاسییەکان دەبێت. راشیگەیاند "نوێنەرانی تورکمان و ئاشوورییەکانیش لە شاندە سیاسییەکە بۆ بەغدا بەشدار دەبن".
لەبارەی كێشە سیاسییەكانی نێوخۆی باشووری كوردستان و كاراكردنەوەی حكومەت و پەرلەمان، فازڵ میرانی رایگەیاند " بۆ کاراکردنەوەی حکومەت و پەرلەمان کێشەمان لەگەڵ یەکێتی نییە، کێشەکە لەگەڵ گۆڕاندایە". هەروەها گوتیشی "گۆڕان داوادەکات دۆخەکە وەکو خۆی لێبێتەوە، بەڵام وەکو خۆی لێنایەتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ