لە کەرکووک تورکمانێکى شیعە پۆستێکى ئیداری وەردەگرێت

06-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە فەرمانێکى وەزارى، کەسێک بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى رێگەوبانى کەرکووک دیاریکراوە. بە گوتەى ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى شارەکە، ئەو کەسە "تورکمانى شیعەیە". 
 
فەرمانەکە لە 3ى ئادارى 2025، لەلایەن مەتین چادرچى، بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانى بۆ کاروبارى کارگێڕى دەرکراوە.
 
لەو بڕیارەدا عەلى ئەکبەر رەزا سەلمان راسپێرداوە بۆ بەڕێوەبردنى بەڕێوەبەرایەتى رێگەوبانى کەرکووک و بڕیارەکە کە فەرمانى وەزارییە، لە رۆژى دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت. 
 
6ى ئادارى 2025، عەبدوڵا میروەیس، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، پێشتر قاسم حەمزە، بەڕێوەبەرى رێگەوبانى کەرکووک بوو کە تورکمانى شیعە بووە و خانەنشین بووە. ئێستا عەلى ئەکبەر رەزا لەجێگەى دانراوە کە ئەویش تورکمانى شیعەیە.
 
ئەنجامدانى ئەو گۆڕانکارییە کارگێڕییە لە کاتێکدایە بەشێک لە دەسەڵاتى وەزارەتەکان شۆڕکراونەتەوە بۆ حکومەتە خۆجێییەکان، لەوانە گۆڕانکاریى لە بەڕێوەبەرەکاندا.
 
عەبدوڵڵا میروەریس ئاماژەى بەوەدا، شۆڕکردنەوەى هەندێک لە دەسەڵاتەکان لەلایەن بەشێک لە وەزارەتەکانەوە رێنماییان بۆدەرکراوە و گواستراونەتەوە، لەوانە دەسەڵاتەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، بەڵام هەندێک وەزارەتى دیکە رێنمایی تایبەت بەو پرسەیان دەرنەکردووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک جامی ئۆتۆمبێلەکەی رەش دەکات.

هاتووچۆی سلێمانی: دەنگۆی رێگەپێدانی رەشکردنی جامی پشتەوەی ئۆتۆمبێل راست نییە

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەندێک لە دووکاندارەکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە رەشکردنی جامی پێشەوە و پشتەوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە، بەڵام ئەوە راست نییە و دەبێت بەپێی رێنماییەکان بێت، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.