گۆڕان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت

06-03-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی گۆڕان، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت. ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیش دەڵێت "14ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی نێوخۆیی مەکۆکان دەکرێت."
 
بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، هیچ گرووپێک ناتوانێت وەکو لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکات و تەنیا حیزب و بەربژێری سەربەخۆ دەتوانن خۆیان بەشداری بکەن، لەنێو حیزبەکانیشدا، مەرجە وادەی کۆنگرەیان بەسەرنەچووبێت و سەرکردایەتی و کەسی یەکەمیشیان هەڵبژاردبێت.
 
هەرچەندە بزووتنەوەی گۆڕان لە 20 و 21ـی کانوونی دووەمی 2024ـدا کۆنفرانسی نیشتمانیی بەستووە، بەڵام بەو پێیەی خانەی راپەڕاند و رێکخەری گشتیی هەڵنەبژاردووە، کۆمیسیۆن رێگەی نادات وەکو لیست یان حیزب بەشداریی بکات.
 
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێستا بزووتنەوەکە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی خانە راپەڕاندن و رێکخەری گشتی، ئەگەر هەڵبژاردنیش نەکرێت، بەمزووانە ئەو هەڵبژاردنە نێوخۆییە هەر دەکات."
 
نزار مەحموود گوتی "لە 14ـی ئاداری 2024، مەکۆکان هەڵبژاردنی نێوخۆیی دەکەن، دواتر رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی دیاری دەکرێت."
 
رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد کە رۆژى 10-6-2024ـە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.