prev
next
رووداو دیجیتاڵ
پرۆگرامی خوێندن بۆ قۆناخی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی قوتابیان دراوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: "بەهۆی زۆریی پشووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی سەرژمێریی گشتی و پشووەکانی سەری ساڵ، پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی. لەلایەن لیژنەی باڵاوە کەمکرانەوە".
مانگی 12ـی پار، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە چەند رۆژێک مامۆستایانی هەردوو پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند، جارێکی دیکە مانگی رابردوو بایکۆت لەو سنوورانە دەستیپێکردەوە و بەردەوامە.
هەر ئەمڕۆ، بەرپرسێکی باڵای پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن پەیوەندی بە بایکۆتەوە نییە، چونکە 12ـی ئامادەیی هەر دەوام دەکەن و زۆرینەی 9ـی بنەڕەتیش دەوام دەکەن".
بەرپرسەکەی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هیچ داوایەکیان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە نەکردووە بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن.
هاوکات ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ خوێندنی ئەم ساڵ، کە جیا لە پشووەکانیش درەنگ دەستیپێکرد، بڕیارێکی بەو شێوەیە پێویست بوو، بۆیە وەزارەتیش لە بەرژەوەندیی قوتابیان بڕیارەکەی دەرکرد".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ