رووداو - هەولێر
رێكخراوی "خوێنه‌ری كارا" پێشانگەیەکی كتێبی لە شاری هەولێر کردەوە، كه تێیدا 10 هەزار ناونیشانی کتێب بە زمانەکانی لە كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نمایشكران.
رێكخراوی خوێنه‌ری كارا جگه له پێشانگە، ساڵانه چه‌ندی پڕۆژه‌ی خوێندنه‌وه پێشكه‌شی خوێنه‌رانی ده‌كات. ساڵی رابردوو چوار پڕۆژه‌ی به "خوێنه‌ری كارا"ی راگەیاند.
پڕۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-1:
*لەو پڕۆژهیەدا 600 خوێنه‌ر به‌شداریان كردووە. به جۆرێك هه‌ر بهشداربوویەك 40 كتێب بخوێنێته‌وه و له ماوه‌ی 9 مانگدا ته‌واویان بكات و سه‌رنج و تێبینییهكانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌رپرسی پڕۆژه‌كه. كتێبه‌كانیشی به دیاری دهبەخشران به خوێنه‌ران. له‌و پڕۆژه‌یه 20،086 كتێب خوێندرانەوە و بەخشران.
پڕۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-2:
لەم پڕۆژه‌یه 500 خوێنه‌ر به‌شدارییان كردووە، به‌جۆرێك هه‌ر بهشداربوویەك 20 کتێب بخوێنێته‌وه و له‌ماوه‌ی 6 مانگ ته‌واویان بكات. 6،792 كتێب خوێندرانه‌وه.
پرۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-3:
ئه‌م پڕۆژه‌یه 500 خوێنه‌ر به‌شدارییان تێدا كرد، به‌جۆرێك هه‌ر بهشداربوویەك 20 كتێب بخوێنێته‌وه له ماوه‌ی شەش مانگدا ته‌واویان بكات. له‌و پڕۆژه‌یه 9،041 كتێب خوێندرانه‌وه.
پڕۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-4:
پڕۆژه‌کە 250 خوێنه‌ر به‌شدارییان تێدا كردبوو، به‌جۆرێك هه‌ر به‌شداربوویه‌ك 20 كتێب له ماوه‌ی (6)مانگدا بخوێنێتەوە. له‌و پرۆژه‌یه‌دا 4،547 كتێب خوێندرانه‌وه.