19 Photos
رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-12-2018، هەردوو هونەرمەندان عەدنان کەریم و رێبوار سەعید بە هاوبەشی لە هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکارییان لەژێر ناوی ( شەبەنگێک لە نەغمە و شیعر و رەنگ) کردەوە.
ئەم پرۆژە هاوبەشە لە 30 تابلۆی هونەری پێکهاتووە، بۆ کارکردن لەسەر هەر تابلۆیەک هەوڵدراوە پێکەوە جیهانبینی دەربارەی (هەور) بنەخشێنن. واتە کۆنسێپتی پرۆژەکە لەسەر تێمای (هەور)ـە.