قایمقامیەتی سلێمانی: کامێرای چاودێری لە پاسەکانی هاتووچۆی خوێندکاران دادەنرێت

05-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سلێمانی "لەماوەیەکی نزیکدا کامێرای چاودێری لە پاسەکانی خوێندکاران دادەنرێت."
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 5ـی تشرینی یەکەم) رائید دانا عوسمان، نوێنەری هاتووچۆ لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، "لە ماوەیەکی نزیکدا، هەموو پاسەکانی هاتووچۆی خوێندکاران لە سلێمانی، کامێرای چاودێرییان تێدا دادەنرێت."
 
نوێنەری هاتووچۆ لە لیژنەکانی قایمقایەتی سلێمانی دەڵێت، "ئامانجی دانانی ئەم کامێرایانە بۆ دیاربوونی کاتی هاتووچۆی قوتابیان و خوێندکارانە، تاوەکو بزانرێت هاتن و چوونیان چەند کات دەخایێنێت، لە کوێ دەردەچن و بۆ کوێ."
 
لە هەرێمی کوردستان، زیاتر له‌ یەک ملیۆن و 720 هەزار قوتابیی لە قوتابخانە حکومی و زیاتر لە 132 هەزار قوتابی لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەخوێنن. ژمارەیەک لەو خوێندکارانە بە ئۆتۆتۆمبێل هاتووچۆ دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گڵۆپێکی کارەبایی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پرۆژەی رووناکی: نالەباریی کەشوهەوا کێشەی تەکنیکی بۆ کارەبای نیشتمانی دروستکردووە

پرۆژەی رووناکی رایدەگەیێنێت، بەهۆی نالەباریی کەش و هەوا، تۆڕی کارەبای نیشتمانی تووشی کێشەی تەکنیکی هاتووە کە بووەتە هۆکاری پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە گەڕەکەکان.