رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکى کوردى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک رایگەیاند لە کۆى زیاتر لە 700 کەس لە پشکى ئەو شارە کە بە گرێبەست لە وەزارەتى ناوخۆ دادەمەزرێندرێن، تەنیا 30 کەسیان کوردن، بۆیە داواى راگرتنی ئەو دامەزراندنانەیان کردووە.
سەباح حەبیب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە کۆى زیاتر لە 700 کەس لەوانەى بە گرێبەست لە سنوورى کەرکووک لە وەزارەتى ناوخۆ دامەزرێندراون، 30 کورد و نۆ تورکمانى تێدایە.
بەگوێرەى بڕیارى حکومەتى فیدراڵى زیاتر لە 37 هەزار کەس لە ئەندامى ئەو خێزانانەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى وەردەگرن بە گرێبەست دەخرێنە سەر وەزارەتى ناوخۆ.
سەباح حەبیب گوتی: "وەک نوێنەرى پێکھاتەى کورد، کریستیان، تورکمان نووسراویان ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆ کردووە بۆ راگرتنى ئەو دامەزراندانە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە."
ئەو دامەزراندنە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵانە، سەرەتا بە گرێبەست دادەمەزرێندرێن، دوای سێ ساك دەکرێنە هەمیشەیی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ