گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا

05-08-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
نیشانەکردن دەربەندی رانیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک کە دانیشتووی رانیەیە، لە هەمان ئەو شوێنەدا خنکا، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر گەنجێکی دیکە لەکاتی مەلەکردندا لێی خنکابوو.
 
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێ "بەداخەوە ئێستا (کاژێر 06:30ـی ئێوارە) گەنجێک لە زێی بچووک خنکا. تیمەکانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا."
 
ئەو گەنجە ناوی محەممەد عەلی ـیە، تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی قولەی رانیە بووە، بەمەبەستی مەلەکردن چووەتە نێو ئاوی دەربەندی رانیە و لەئەنجامدا خنکاوە.
 
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی رانیە، ئەو گەنجە "لە هەمان ئەو شوێنەدا خنکاوە، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا کەسێکی دیکە تێیدا خنکا".
 
ئەو رووداوی خنکانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی دەکات، لە رۆژی 1ـی ئەم مانگە لە دەربەندی رانیە روویدا، کاتێک هاونیشتمانییەکی دانیشتووی هەولێر کە بە سەردان چووبووە دەڤەری راپەڕین، لەکاتی مەلەکردندا لەنێو دەربەندی رانیە خنکا و، رۆژی هەینی تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.