رووداو دیجیتاڵ
عومەر عەلی، پێشمەرگەیەکی دانیشتووی گوندی گرتکی سەر بەشارۆچکەی سەنگەسەر لە مانگی کانوونی یەکەمی پارساڵ دوای ئەوەی بە مەبەستی هێنانی ئاژەڵ روودەکاتە ئێران، پاشان دیار نامێنێت، ئەمڕۆ شەممە تەرمەکەی لەسەر سنوری ئێران لە قەندیل دۆزرایەوە.
رۆژی شەممە، 5ـی ئابی 2023، نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو هاونیشتمانیە دوای ئەوەی ساڵی پار بەڕێگەی قەندیل دەچێت بۆ ئێران، دیار نامێنێت."
عومەر عەلی، کە تەمەنی 35 ساڵ بووە و باوکی سێ منداڵ بووە، پێشمەرگەی یەکەی 70 بووە و لە پاڵ ئەوەشدا مەڕوماڵاتی بەخێوکردووە. بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر دەڵێت، "ئەوکات گومان دەکرا کەوتبێتە ژێر رەنووی بەفر و گیانی لەدەستدابێت، بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەکە نەتوانرابوو تەرمەکەی بدۆزرێتەوە تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ