رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک بەهۆی شۆرتی کارەباوە، دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵ سووتان و تەندروستییان ناجێگیرە.
سابیر ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "ئەو منداڵانە دووانە بوون بە ناوەکانی کەیان و کەمیل حەیدەر، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵیان سووتاوە و دوای ماوەیەکی زۆر هەردووکیان رزگارکراون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون".
سابیر ئەحمەد دەڵێت، ئەو دوو منداڵە بە رێژەی 90٪ سووتاون و دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ