دەزگای خێرخوازیی بارزانی: کاردەکەین بۆ هاوکاریکردنی نزیکەی 300 هەزار کورد لە دیمەشق

05-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، گەڕانەوەی هاونیشتمانییان بۆ عەفرین بەردەوامە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاوتوێی کردنەوەی نووسینگەی خۆیان دەکەن لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
 
رەواج حاجی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 05-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەین کە بۆ هاوکاریکردنی نزیکەی 300 هەزار کوردی دیمەشق، نووسینگەی رێکخراوەکەمان لەو شارە بکەینەوە".
 
بەشی زۆری چەند ناوچەیەکی دیمەشق کوردن، وەک گەڕەکی روکنەدین. رەواج حاجی دەڵێت، ئامانجی سەرەکیی کردنەوەی نووسینگەی رێکخراوەکەیان گەیاندنی هاوکارییە بە کوردی ئەو ناوچانەی پایتەختی سووریا.
 
لە سەرەتای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە 08ـی مانگی رابردووەوە، رێکخراوی خێرخوازی بارزانی لە عەفرین و دەوروبەری پێشوازی لەو هاونیشتمانییانە دەکەن کە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
 
بەگوێرەی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تاوەکو 19-12-2024، 2 هەزار و 876 خێزانی کورد کە ژمارەیان 7 هەزار و 824 کەسە، لە ناوچەکانی دیکەوە گەڕاونەتەوە عەفرین؛ هەزار و 230 خێزان لە عەرەبی هاوردە گەڕاوبوونەوە ناوچەکانی خۆیان.
 
رەواج حاجی گوتی، ئێستاش رۆژانە چوار بۆ پێنج خێزانی کورد دەگەڕێنەوە عەفرین و دەورووبەری؛ گوتیشی: "هاوکاریکردنمان بۆ هاونیشتمانییانی عەفرین بەردەوام دەبێت و لە 10ـی ئەم مانگەوە هاوکاریی زیاتریان دەکەین".
 
لە سنووری قەزای عەفرین 6 ناحیە و 366 گوند هەن، لەدوای داگیرکردنی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و سوپای تورکیاوە، تاوەکو ئەمڕۆ، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە لە ئاوارەیدا دەژین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ

گوتەبێژەکەی: قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەردۆغان کردووە ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکاتەوە

گوتەبێژەکەی رایگەیاند، لەو گرتە ڤیدیۆییەی قوباد تاڵەبانی کە بڵاوبووەتەوە، داوا لە کۆمپانیای تورکش ئێرلاین دەکات بە سەرووی خۆیان بڵێن، ئاسمانی تورکیا بەڕووی "فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکەنەوە." ئاماژە بەوەش کرد، "لە سەردانەکەی ئەردۆغانیش بۆ هەولێر، راستەوخۆ ئەو داوایەی خستووەتە بەردەم سەرۆککۆماری تورکیا."