گالەری

05-01-2023
11 Photos
ئەحمەد عومەر

رووداو دیجیتاڵ

شەڕ و بۆردوومان لە ناوچە جیاجیاکانی ئۆکراینا بەردەوامە، تیمی رووداو لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگەوە رووماڵ دەکات، بەشێوەیەک کە تەنیا چوار کیلۆمەتر لە پێگەی هێزەکانی رووسیاوە دوورە.
 
لە وێنەکاندا دەیان تانک و زرێپۆشی تێکشکاوی سوپای رووسیا لە هەرێمی لۆهانسک دەبینرێت کە دوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئۆکراینا لە بەرەکانی شەڕ بەجێماون.
 
تیمی رووداو لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ رووماڵی شەڕی نێوان سوپای رووسیا و ئۆکراینا دەکات، شەڕ و پێکدادان لە گوندی نۆڤۆلۆبیڤکا لە هەرێمی لۆهانسک بەردەوامە و هەردوو سوپاکە رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە.