رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەک تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی چەند ماتۆڕسکیلێک لە کات و شوێنی جیادا دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی لێدوانی پۆلیسی هەولێر بۆ رووداو، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون ژمارەیان چوار کەسە و جگە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، خەڵکی دەرەوەشیان تێدایە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، "هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزراوەوە دەکەن، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر و رادەستی دادگەیان دەکەین."
تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ