سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی: نووسراوەکەی وەزیری دارایی بۆ TBI گلەیی تیمى "هەژمارى من" بووە

04-08-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو نووسراوەى بە واژۆى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی ئاراستەى بانکى بازرگانى عێراق (TBI) کراوە، گلەیی تیمى هەژمارى منە لەو بانکە، نەک نووسراوى فەرمى خودى وەزیر بووبێت.
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشدا، تیمى "هەژمارى من" کڵێشەى وەزارەتى دارایی و ئابوورى بەکار دەهێنن بۆ نووسراوە فەرمییەکانیان و هەر نووسراوێک لە وەزارەتەوە دەربچێت پێویستى بە واژۆى وەزیرى دارایی و ئابوورییە. 
 
لەو نووسراوەدا گلەیی و نیگەرانی بۆ (TBI) نێردراوە لە بارەى دروستکردنی هەژمار و کارتی بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە گوایە زۆر دوادەکەوێت و لە سێ مانگی رابردوودا بانکەکە تەنیا وەڵامی یەک نامەی ئەلیکترۆنیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، "تاڕادەیەکی زۆریش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی فەرامۆش کردووە".
 
بە گوتەى سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی، مەبەست لەو وەڵامنەدانەوانە ئەوەیە کە بانکەکە وەڵامى تیمى هەژمارى منى نەداوەتەوە، نەک خودى وەزیرى دارایی و ئابوورى.
 
 لە مانگى نیسانى رابردوودا رێککەوتن لە نێوان تیمى هەژمارى من و (TBI) بە ئاگادارى هەردوو سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و عێراق واژۆ کرا لە چوارچێوەى بەجێکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان. 
 
سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی گوتى: "ئەو بانکە وەک پێویست چەند پابەندبوونێکى خۆى لە چوارچێوەى ئەو رێککەوتنە جێبەجێنەکردووە، بۆیە تیمى هەژمارى من ئەو تێبینییانەیان بۆ ناردووە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.