مونا قاوەچی: دوای خانەنشینبوونم هیچ پارەیەکم وەرنەگرتووە

04-07-2023
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رەتیدەکاتەوە دوای خانەنشینبوونی هیچ پارەیەکی وەرگرتبێت و دەڵێت، "ئەو نەسریەی کە باسکراوە و گوایە من وەرمگرتووە، هەر نازانم چییە."
 
سێشەممە 04-07-2023 مونا قاوەچی، سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "دوای هەڵوەشانەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و خانەنشینبوونم، هیچ پارەیەکم وەرنەگرتووە، بەو پێیەی من لە خولی چوارەمیش پەرلەمانتار بووم، هەر بە پایەی پەرلەمانتاری خانەنشین بووم."
 
مونا قاوەچی گوتیشی، "لە هەندێک راگەیاندنی فەرمی و نافەرمی، بڵاوکراوەتەوە گوایە من چەندین ملیۆن دیناری نەسریەی پەرلەمانم بۆ خۆم وەرگرتووە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستی و تەنانەت ناشزانم مەبەستیان چییە لە نەسریە."
 
یەکشەممە 2ی تەممووزی 2023 کاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی کۆتاییهات و نووسراو بۆ هەموو ئەو پەرلەمانتارانە کرا کە بەگوێرەی یاسا خانەنشین دەبن.
 
مونا قاوەچی ئاماژە بەوە دەکات، "هەر پارەیەک لەلایەن من وەکو سکرتێری پەرلەمان خەرجکرابێت، جا بۆ کاروبارەکانی پەرلەمان بووبێت یان هاوکاریی خەڵکی هەژار، وەسڵی هەموویانم بە بەڵگەی سەلمێنەرەوە داوەتە پەرلەمان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک جامی ئۆتۆمبێلەکەی رەش دەکات.

هاتووچۆی سلێمانی: دەنگۆی رێگەپێدانی رەشکردنی جامی پشتەوەی ئۆتۆمبێل راست نییە

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەندێک لە دووکاندارەکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە رەشکردنی جامی پێشەوە و پشتەوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە، بەڵام ئەوە راست نییە و دەبێت بەپێی رێنماییەکان بێت، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.