رووداو - هه‌ولێر
عارف قوربانی، نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری سیاسی بڕوای وایه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كاردانه‌وه‌ی رووداوه تازه‌كانه، كه بۆ ئێران چاوه‌ڕواننه‌كرابوو، "به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان زیاد له پێویست موراعاتی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه".
عارف قوربانی لەكاتی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌ی گفتوگۆی رۆژنامه‌نووس له رادیۆی رووداو گوتی "ئێمه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كچاو ته‌ماشای ئێران و توركیا بكه‌ین به‌درێژایی 25 ساڵی رابردوو، دەبینین ئێمه نه‌مانتوانیوه بۆ ساڵێكیش بێت وابكه‌ین په‌كه‌كه له‌به‌ر ئێمه چالاكییه‌كی رابگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێمان له‌توركیا نه‌بووه هاوشێوه‌ی سه‌ردار سه‌لامی هه‌ڕه‌شه بكات".
قوربانی هۆكاری ئەوەشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كە "هه‌رێمی کوردستان قبوڵی كردووه ئێران به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌ست له‌كارووباری وه‌ربدات و وه‌ك ماڵی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا كردووە، تاوه‌كو ئاستی دانانی پارێزگاریش ئێران ته‌ده‌خولی هه‌بووه له‌هه‌رێمی كوردستاندا".
عارف قوربانی بەردەوام دەبێت لە قسەكانی و دەڵێت "بۆیه ئه‌م كاردانه‌وه‌ی ئێستای حیزبی دیموكرات وه‌كو موفاجه‌ئه‌یه‌ك بووه بۆ ئێران، چونكه له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووه هه‌رگیز هه‌رێمی كوردستان بوار بداته ئه‌و حیزبانه ده‌ست بكه‌نه‌وه خه‌باتی چه‌كداری له‌كاتێكدا هه‌رێم، باشتر بڵێم پارتی و یه‌كێتی بەدرێژایی ساڵانی رابردوو زۆر فشاریان له‌سه‌ر حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بووه كه په‌رچه‌كرداریان له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا نه‌بێت. له‌كاتێكدا ته‌نیا حیزبی دیموكرات نزیكه‌ی 269 كه‌سیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه تیرۆركراوه رەنگە ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕی راسته‌وخۆشدا بوونایه به‌و 25 ساڵه دوو بۆ سێ هێنده‌یان لێ شه‌هید بكردایه".
سەبارەت بەهەنگاوەكەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئەو شرۆڤەكارە دەڵێت "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ ئیحراجكردنی هه‌رێمی كوردستانه، تاوه‌كو هه‌رێمی كوردستان گوشار بخاته سه‌ر حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كان، ئه‌گینا ئێران لەم دۆخەدا جورئه‌تی ئه‌وه ناكات سه‌نگه‌رێك دژی كورد بكاته‌وه و شان به‌شانی داعش بكه‌وێته شه‌ڕی كورده‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ