بۆ یەکەمجار کۆمیسیۆن هەڵبژاردنی عێراق سیستمێکی دیجیتاڵی دەخاتەکار: بە سێ کلیک هەموو شتێک دەزانیت

05-06-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
پەیامنێری رووداو لەگەڵ کارمەندێکی کۆمیسیۆن سیستمە دیجیتاڵییەکە تاقیدەکەنەوە
پەیامنێری رووداو لەگەڵ کارمەندێکی کۆمیسیۆن سیستمە دیجیتاڵییەکە تاقیدەکەنەوە
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سیستمی دیجیتاڵی بۆ تەواوی زانیارییەکانی دەنگدەر کەوتەکار، کارێک بۆ یەکەمین جارە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەیخاتە بەردەست. سیستمەکە بە جۆرێکە کە لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە بە سێ کلیک هەموو شتێک دەربارەی بنکەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری، شوێنی دەنگدانت دەزانیت، خۆ ئەگەر کێشەیەکیشت هەبوو، پێتی دەڵێت و چارەسەری گرفتەکەشت بۆ دەکرێت.
 
ئالان ناسح، کارمەندی کۆمیسیۆن دەڵێت، "سیستمەکە چەند رۆژێکە بەدەستمان گەیشتووە و پێشتر کارمەندانمان راهێنانیان لەسەری کردبوو. دەبینیت کاتێک کەسێک سکانی ناسنامەی دەنگدانی دەکات، بۆت دەردەکەوێت کیشەی هەیە یان نا، ئەگەر کێشەی هەبوو چۆن و لە کوێ چارەسەری بکات."
 
ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر کە کارتی بایۆمەتریشیان هەیە، ناتوانن دەنگ بدەن، لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە دەتوانن کێشەکانیان بدۆزنەوە.
 
نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، "تائێستا نزیکەی 430 هەزار کارتی دەنگدان لە بنکەکانماندا ماون، لە هەولێر 165 هەزار کارت، لە سلێمانی 192 هەزار و لە دهۆک 80 هەزار کارت ماون و ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بچنە بنکەکانمان و وەریان بگرنەوە. ئەپلیکەیشنەکە ئاسانکارییان بۆ دەکات کە کاتێک کێشەیان هەیە بچن بەدوای کێشەکانیان بکەون و دەنگیان نەسوتێت."
 
نزیکەی 400 هەزار کەس پەنجەمۆریان نەیدەخوێندەوە و بێبەش دەبوون لە دەنگدان، کێشەی نزیکەی 18 هەزار لەو کەسانە چارەسەر کراون.
 
زانا عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەوانە کێشەکانیان وەکو خۆی ماوەتەوە و وێڕای پەیوەندیکردن پێیانەوە، نەهاتوون سەردانمان بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان و بەپێی رێنوێنیی ئەوانە تەنها 5%یان دەتوانن دەنگ بدەن."
 
کاری کارمەندانی کۆمیسیۆن ئێستا تەنها پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانە، چاوەڕوان دەکرێت لە سایەی ئەپلیکەیشنەکەوە خاوەنەکانیان زووتر دەستیان بە کارتەکان بگاتەوە، ئەوانەی کێشەی دەنگدانیشیان هەیە، بچن و لە کێشەکانیان بکۆڵنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.