بەهۆی بۆنی ناخۆشی ئاوەڕۆوە دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە دهۆک ناڕەزایی دەردەبڕن

04-06-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ئەو تانکییانەی بۆ گلدانەوەی ئاوەڕۆی پڕۆژەکان بەکاردێن. وێنە: رووداو
ئەو تانکییانەی بۆ گلدانەوەی ئاوەڕۆی پڕۆژەکان بەکاردێن. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

بۆنی ژمارەیەک تانکی کە ئاوی ئاوەڕۆی تێدا گلدەدرێتەوە، بووەتە مایەی بێزاریی دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە دهۆک. دانیشتوویەکی پڕۆژەکە چوار ساڵە شوقەیەکی لەوێ کڕیوە، بەڵام بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە هێشتا نەیتوانیوە لەگەڵ خێزانەکەی بچێتە ناو باخچەکەی هەناسەیەک هەڵمژێت.
 
رەمەزان حەسەن، فەرمانبەر دەڵێت، بەهۆی بۆنی ناخۆشی تانکییەکانەوە هاوینان ناتوانن بچنە باخچەی بەر دەرگاکەیان و دەبێت پەنجەرەکانیشیان بەهۆی بۆنەکەوە بکەنەوە. بە گوتەی رەمەزان، کە ئۆتۆمبێلیش بەو گەڕەکەدا تێدەپەڕێت، بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە، بە خێرایی تێدەپەڕێت.
 
دانیشتووانی ئەو دوو پرۆژە نیشتەجێبوونە چەندین جار داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان لە کۆمپانیای خاوەن پڕۆژەکان کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.
 
کاروان کەمال، بازرگان دەڵێت، چارەسەر ئەوەیە کە ئاوی ئاوەڕۆ بکرێتە ژێر زەوی، چونکە ئەگەر نەخرێتە ژێر زەوی، بۆنەکە هەر دەمێنێت.
 
سلێمان ئەحمەد، پێشمەرگەیە و دانیشتووی یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی دهۆکە، باس لەوە دەکات، لە سەرەتاوە کە هێشتا پڕۆژەکە هەیکەل بوو، بۆنەکە دەهات، پێیان گوتوون کە بۆنەکە نامێنێت و دەڕوات، بەڵام بۆنەکە هەر ماوە.
 
تائێستا چەندین جار خاوەنی پڕۆژەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و سزاش دراون؛ ئێستا کار لەسەر چارەسەرکردنی سیستمەکە دەکرێت.
 
کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک دەڵێت، دوایین جار خاوەنی پڕۆژەکان سزا دراون و پەنایان بۆ یاساش بردووە.
 
سیستمەکە لە ساڵی 2009وە دروستکراوە، ئامانج لێی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆیە، بەڵام بەهۆی کەموکوڕی تێیدا، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازانی سوپای عێراق رێگری لە جووتیارانی کورد دەکەن. وێنە: هەردی محەممەد- ئەرشیفی رووداو

جووتیارانی سەرگەڕان: 910 دۆنم زەوی کێشەی لەسەرە و سوپا 30 هەزار دۆنمی قەدەخە کردووە

کێشەی جووتیارانی پێنج گوندی سنووری ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامە، نوێنەرەکەیان دەڵێت، 910 دۆنم زەوی کێشەی لەسەرە، کەچی کارکردن لە 30 هەزار دۆنم زەوی راگیراوە و سوپای عێراق رێگری دەکات. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، چاوەڕێی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن.