رووداو دیجیتاڵ/ مژدە ساڵح
بەهۆی کەمبارانییەوە ئاستی ئاوی چەمی زەڵم کەمی کردووە. ئاستی ئاوەکە لەچاو ساڵی رابردوو زیاتر لە یەک مەتر دابەزیوە.
جگە لە کەمبارانی، هۆکاری دیکەش هەن بۆ کەمبوونەوەی ئاو. دارا شێخ حەسەن، پێشکێشکاری کەشوهەوای رووداو دەڵێت، بەشێکی هۆکارەکان بۆ بێ پلانی حکومەت و مامەڵە نەکردنیەتی لەگەڵ ئاو بەشێوەیەکی زانستی.