لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەن

04-04-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن دلۆڤان بارزانی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەکەن و سەرەخۆشی لێدەکەن بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برایەوە.

لەیلا زانا، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەیوەندەیەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست ئەوە دوا کۆستی خانەوادە و بنەماڵەکەیان بێت. 

هاوکات عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان راگەیاند، بەبۆنەی کۆچی دوایی برای و هیوای خواست دوا کۆستی بنەماڵەکەیان بێت.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی كە دەكاتە برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رۆژی دووشەممە 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە هەولێر كۆچی دواییكرد. 

تاوەکو ئێستاش دەیان سەرکردەی جیهان و سەرکردەی هەر چوار پارچەی کوردستان و عێراق و جیهان سەرەخۆشییان گەیاندووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە