سی پی تی: دوای ئاگربەستی پەکەکە دوو رۆژە تەقە و بۆردوومان نەکراوە

04-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، دوو رۆژە هیچ پێکدادانێک لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە.
 
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "زیاتر لە 40 کاژێرە، سوپای تورکیا هیچ بۆردوومانێکی خاکی هەرێمی کوردستانی نەکردووە".
 
بە گوتەی کامەران عوسمان، کە رێکخراوەکەیان بە شێوەی مەیدانی پێشێلکارییەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، دوایین بۆردوومانی تورکیا، 2ـی ئادار بووە لە سنووری گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
 
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەریان، لە 1ـی ئادارەوە ئاگربەستی راگەیاندووە، بەڵام دوای ئاگربەستەکە و بەرەبەیانی 2ـی ئادار، تورکیا لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە چیای لینکێی لە ناحیەی دێرەلووکی پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد و پەکەکەش بە تەقە وەڵامی دایەوە.
 
27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داوای چەکدانانی لە پەکەکە کرد. دوو رۆژ دواتر و یەکی ئادار پەکەکە پابەندبوونی بە داوای رێبەرەکەیان راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا لە کاتی بەرگریدا وەڵام دەدەنەوە و هێزەکانیان هیچ چالاکییەک ناکەن.
 
لە دوای پەیامەکەی رێبەری پەکەکەوە، تورکیا هەشت جار تورکیا سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد، کە دووانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون و شەشەکەی دیکەش لە پارێزگای دهۆک.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان

بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات

بۆ یەکەم جار لەدوای دامەزراندنیەوە، بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنێکدا بکات. ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیش دەڵێت: "چاوەڕێین هەڵاواردنێک بۆ بزووتنەوەکە بکرێت بۆ ئەوەی بەشداری بکات."