رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی)دا، ئەمڕۆ زیاتر لە 3500 منداڵی دیکە سوودمەند دەبن و بە پارە هاوکارییان دەکەن.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبارەی پڕۆژەکانی رێکخراوەکەیانەوە لە مانگی رەمەزاندا، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "لە چوارچێوەی پڕۆژەی (ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی) 3562 منداڵ سوودمەند دەبن، کە یەک ملیۆن و 361 هەزار و 440 دۆلاریان بەسەردا دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەو منداڵانەی سوودمەند دەبن لەم شوێنانە نیشتەجێن:
هەولێر: 801 منداڵ
کەرکووک: 644 منداڵ
دهۆک: 594 منداڵ
سلێمانی: 561 منداڵ
گەرمیان: 454 منداڵ
شنگال: 261 منداڵ
عەفرین: 192 منداڵ
هەڵەبجە: 55 منداڵ
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (ئازیزانی دەزگای خێرخوازی بارزانی)دا لە ساڵی 2012وە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 16 هەزار منداڵ سوودمەند بوون و زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلاری نەختیان پێدراوە.
بە گوتەی سەرۆکی دەزگاکە، لە بەرنامەیاندایە لە قۆناخی داهاتوودا نزیکەی 11 هەزار منداڵی دیکە لە پڕۆژەکەدا سوودمەند ببن و زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ