گوتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی: مانگرتن بەردەوام دەبێت

04-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
عوسمان گوڵپی، گوتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی
عوسمان گوڵپی، گوتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ خێوەتی مانگرتووان رایگەیاند، داوای نەکردووە کۆتایی بە مانگرتن بهێندرێت، تەنیا پرسیاری لە دۆخی تەندروستیی مانگرتووان گرتووە.

ئەمشەو، 04-02-2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی خێوەتی مانگرتووانی کرد. عوسمان گوڵپی، گوتەبێژی مانگرتووان دەڵێت، "سەرۆکی یەکێتی پەرۆشی دۆخی تەندروستیی مانگرتووان بوو، بەڵام داوای نەکرد کۆتایی بە مانگرتن بهێندرێت".
 
هەشت رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر مانیان لە خواردن گرتووە و لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی، خێوەتیان هەڵداوە. ئەوان داوای مووچەی مانگەکانی 12 و یەک دەکەن، هاوکات داوای رێککردنەوەی کاتی دابەشکردنی مووچە، پلەبەرزکردنەوە و بەجێکردن یان تەوتیتن دەکەن.
 
وەکو گوتەبێژی مانگرتووان باسی کرد، مانگرتووەکان "ورەیان بەرزە و بە گیانی خۆیان ئەم هەڵوێستەیان دەربڕیوە، بۆیە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و تەنیا خۆیان بڕیار لە شکاندنی مانگرتنەکە دەدەن".
 
"مانگرتووەکان سووربوون لەسەر ئەو چوار خاڵەی پێشتر وەکو مەرج بۆ شکاندنی مانگرتنەکەیان باسیان کردووە"، ئەمە وەکو عوسمان گوڵپی باسی کرد. دەشڵێت، لە کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ مانگرتووەکان، باسی تەوتینیش کراوە. 
 
گوتەبێژی مانگرتووان باسی لەوەش کرد، "هیچ بڕیارێک نەدراوە و مانگرتن بەردەوام دەبێت". ئاماژەی بەوەش کرد، پێشوازیی لە هەر کەسێک دەکەن سەردانی خێوەتی مانگرتووان بکات.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، بودجەکە بەشی جێبەجێکردنی پرۆژەکان ناکات.

لە بودجەی ئێران تەنیا 2٪ـی بۆ پارێزگای ورمێ تەرخانکراوە

بودجەی خەملێنراوی پارێزگای ورمێ بۆ ساڵی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پلاندانان و گەشەپێدانی پارێزگاکە تاوتوێکرا، کە کەمترە لە 100 ملیۆن دۆلار. بەراورد بە پار، بودجەی پارێزگاکە زیادیکردووە.