هێزی چەکدار لە گوندێکی کەرکووک زەوییەک هەڵدەکەنن؛ 'گومان هەیە زێڕ و پارچەی شوێنەوارییان دەرهێنابێت'

04-02-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
پارچەی گۆزەیەک لەو شوێنەی زەوییەکەی تێدا هەڵکەندراوە. وێنە: رووداو
پارچەی گۆزەیەک لەو شوێنەی زەوییەکەی تێدا هەڵکەندراوە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

دوو هێزی چەکدار، کە نازانرێت سەر بە کوێن، لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان بەبێ ئاگاداریی هۆبەی شوێنەوار و ئیدارەی کەرکووک، زەوییەک هەڵدەکۆڵن و لەپاش خۆیان پارچەی گۆزەی شکاو بەجێدەهێڵن.
 
موختاری گوندی شەناغە گومان دەکات کە ئەو هێزە زێڕ و پارچەی شوێنەوارییان لە ژێر زەوییەکە دەرهێنابێت.
 
محەممەد ئیسماعیل، موختاری گوندی شەناغە بە رووداوی گوت، "زیاتر لە 10 هەمەر، چەندین مێکزەمینی و سەربازێکی زۆر لێرە بوون، نەیانهێشت کەس نزیک بکەوێتەوە و رێگەیان بە منیش نەدا نزیک ببمەوە. هەرچییەکیان بردبێت ئێمە نازانین، بەڵام دوای رۆیشتنیان، ئێمە هاتین و پارچەی گۆزەی شکاومان لە شوێنەکە دۆزییەوە. وامانزانی لە رێگەی حکومەت و هۆبەی شوێنەوارەوە ئەم کارە دەکەن، چونکە هێزێکی یەکجار زۆر بوون و نازانم چیان بردووە."
 
7 بۆ 8 مەتر زەوی هەڵکەندراوە، چەندین پارچەی گوزەی شکاو لە شوێنەکە جێهێڵدراون؛ دوای 24 کاژێر هۆبەی شوێنەواری کەرکووک بە رووداوەکە دەزانن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن.
 
رائید عەبێدی، بەرپرسی هۆبەی شوێنەواری کەرکووک رایگەیاند، "هێشتا لامان روون نییە، لەم پرۆسەی هەڵکەندنە پارچە شوێنەواریان دەرهێناوە یان شتی دیکە، پەیوەندیمان بە پارێزگارەوە کردووە کە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییە، تاوەکو لێپرسینەوە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بکات، بۆ دڵنیابوون لەو هێزەی هاوئاهەنگیی ئەو کەسانەی کردووە و ئەم ناوچەی هەڵکەندووە."
 
بەپێی زانیاریی هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک بێت، ئەو دوو هێزە تۆیۆتای مەدەنی و مێکزەمینیی سەربازیی بە چادر داپۆشراویان پێبووە و لە بازگەکانەوە بێ کێشە تێپەڕیون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی

هادی ئەکرەم: شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی بۆ کێشەی خانەنشینان دەچێتە بەغدا

تاوەکو ئێستا چەند کێشەیەک سەبارەت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە. بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینیی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەم هەفتەیە شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەچێتە بەغدا."