رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە مرۆڤ"ـەوە دەستگیر دەکرێت.
موقەدەم عیماد حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە رووداوی رایگەیاند، نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە ئاکرێ کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ"ـەوە تۆمەتبارە.
بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ تۆمەتبارەکە ناوی (ن. ر. ئـ.)یە و دادگەی تاوانی دهۆک یەک بەپێی بەندی ژمارە پێنج لە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو تۆمەتبارە کڕین و فرۆشتنی بە ئەندامەکانی لەشەوە دەکرد، وەکو گورچیلە.
موقەدەم عیماد حوسێن، هاوکات باسی لەوەش کرد، نووسینگەی نەهێشتنی تۆمەتباری سیپە لە ئاکرێ دوو تۆمەتباری دیکەیان بە ناوەکانی (ر. ک. م.) و (م. ع. ع.) دەستگیر کردووە کە فەرمانی گرتنیان لە دادگەی تاوانی دووی دهۆک بۆ دەرچووە.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ گوتی، هەردوو تۆمەتبارەکە پێشتر شەڕیان کردووە و بەپێی بەندی 413 لە یاساکانی سزادانی عێراقی بەند دەکرێن.
هەرسێ تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاکرێ دەستگیر کراون. لەبەر ئەوەی لە دادگاکانی دهۆک فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی رێکارەکان کەیسەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ دادگەی تاوانی دهۆک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ