رووداو دیجیتاڵ
درەنگیی شەوی رابردوو لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە دهۆک تەرمی پزیشکێکی بە رەگەز عەرەب لە شوقەکەی دۆزرایەوە.
سەلاح شەمسوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی پڕۆژەکە بە رووداوی راگەیاند، پزیشکەکە ناوی سەعدە و تەمەنی لە نێوان 65 بۆ 70 ساڵیدایە. ماوەی نزیکەی سێ ساڵە لەو پڕۆژەیە نیشتەجێبوو.
بەگوتەی سەلاح شەمسوڵڵا، پزیشکەکە بەتەنیا لە شوقەکەی ژیاوە و کاتێک پێیان زانیوە، ماوەی دوو رۆژ بوو گیانی لەدەستدابوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی پزیشکەکە نازانرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پزیشکەکە لە دهۆک کاری دەرمانی سرووشتیی دەکرد و تەرمەکەی هێشتا لە دادپزیشکیی دهۆکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ