رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژیی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی زۆریی بارانبارین لە پارێزگاکە، لافاو دروستبووە، ئاو چووەتە ناو بەشێکی زۆری خانوو و ئۆتۆمبێلەکان.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە چەقی شەپۆلی باران بارینەکە بوو و، لە هەڵەبجە زیاتر 41.2 ملم باران باریوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی تشرینی دووەم، زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ئۆتۆمبێلێکی زۆر گیری خواردووە، ئەو ماڵانەشی کە مەترسیی لافاویان لەسەرە بە زووترین کات چۆڵی بکەن."
گوتەبێژیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە گوتی، "ئاو چووەتە ناو ژمارەیەکی زۆری خانوو، ئۆتۆمبێل و دووکان، شەپۆلی لافاوەکە کۆمەڵێک گەڕەک و بازاڕیشی گرتووەتەوە، تاوەکو کات دەڕوات بارانبارین و لافاوەکە زیاتر دەبن."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 12 کاژێری رابردوودا (کاژێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 9:00ی شەو)، 41.2 ملم باران لە هەڵەبجە باریوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ