کۆنگرەی 14ی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیێندرا

دوای ئەوەی ئەندامانی کۆنگرە بە شێوەی "دەستی" دەنگیان بە بەربژێرانی کۆمیتەی ناوەندی دا، بڕیارە ئەمڕۆ ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکان رابگەیێندرێن.

03-11-2022

15:29

12 ئەندامی پێشووی 'سەرکردایەتیی پارتی' دەنگی پێویستیان نەهێنایەوە

 
زۆربەی ئەندامانی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی بەربژێر کردبوو، بەڵام 12 ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی دەنگی پێویستیان نەهێنا بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. هەروەها 22 ئەندامیش بۆ یەکەمجار گەیشتنە کۆمیتەی ناوەندی.
 
دوای راگەیاندنی دەنگی بەربژێرانی کۆمیتەی ناوەندی، دەرکەوت 12 ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی کە پێکدێن لە (قادر قە‌چاخ، كاكه‌مین نه‌جاڕ، دیارى حوسێن، مه‌حموود مه‌حموود ئێزدى، خه‌سرۆ گۆران، عیزه‌ددین به‌روارى، سه‌فین دزه‌یى، شیرین ئامێدى، نازه‌نین محه‌ممه‌د وسو، نووری حەمەعەلی، ساسان عەونی و به‌یان سامى) دەنگی پێویستیان نەهێناوە.
 
ئەوانەی دەرنەچوون و ژمارەی دەنگەکانیان:
 
- قادر قه‌چاخ، 310 دەنگ (یەدەگ)
- كاكه‌مین نه‌جاڕ، 251 دەنگ
- دیارى حوسێن، 331 دەنگ (یەدەگ)
- مه‌حموود مه‌حموود ئێزدى، 138 دەنگ
- خه‌سرۆ گۆران، 162 دەنگ
- عیزه‌ددین به‌روارى، 149 دەنگ
- سه‌فین دزه‌یى، 204 دەنگ
- شیرین ئامێدى، 150 دەنگ
- نازه‌نین محه‌ممه‌د وسو، 188 دەنگ
- نووری حەمەعەلی، 288 دەنگ
- ساسان عەونی، 332 دەنگ (یەدەگ)
- به‌یان سامى، 202 دەنگ.
 
جگە لەو ئەندامانەی پێشووی سەرکردایەتی کە دەرنەچوون، سێ ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی خۆیان بەربژێر نەکردبووەوە، ئەوانیش: یونس رۆژبەیانی، یوسف بارزانی و نەزهەت حالی.
 
هەروەها ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتیش لە نێوان هەردوو کۆنگرەی 13 و 14 کۆچی دواییان کرد، ئەوانیش: د. رۆژ نوورى شاوەیس، ره‌مزى شه‌عبان، فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیى، محه‌ممه‌د هه‌ركى). هەروەها دوو ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی ( کەریم شنگالی و سڵاح دەلۆ) دوای ئەوەی بە دەنگی راستەوخۆ و ئاشکرای ئەندامانی کۆنگرە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران، داوای لێبووردنیان کرد.
 
22 کەس بۆ یەکەمجار بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
 
دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، دەرکەوت کە 22 کەسیان بۆ یەکەمجار دەگەنە کۆمیتەی ناوەندی کە پێنجیان ئافرەتن.
 
ئەو 22 کەسەی بۆ یەکەمجار گەیشتوونەتە کۆمیتەی ناوەندی پێکدێن لە: (رێبەر ئەحمەد، ئومێد خۆشناو، ئیسماعیل حاچک، ئەشواق جاف، ئامینە زکری، سەگڤان هالۆ، موحسین کەمال، زاگرۆس فەتاح، نووری عوسمان، بەهرام عەریف یاسین، د. ئومێد سەباح، شاخەوان عەبدوڵڵا، هیوا گەیلانی، گوهدار شێخۆ، بڵند ئیسماعیل، حەمید عەلی، سالار عوسمان، ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئاری نانەکەلی، لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ڤیان سلێمان و ڤالا فەرید".
 
ئەندامە تازەکان و ژمارەی دەنگەکانیان:
 
- رێبەر ئەحمەد 702 دەنگ
- ئومێد خۆشناو 683 دەنگ
- ئیسماعیل حاچک 627 دەنگ
- ئەشواق جاف 553 دەنگ
- ئامینە زکری 519 دەنگ
- سەگڤان هالۆ 514 دەنگ
- موحسین کەمال گەردی 514 دەنگ
- زاگرۆس فەتاح 479 دەنگ
- نووری عوسمان شنگالی 478 دەنگ
- بەهرام عەریف 472 دەنگ
- ئومێد سەباح 462 دەنگ
- شاخەوان عەبدوڵڵا 450 دەنگ
- هیوا گەیلانی 424 دەنگ
- گوهدار شێخۆ 422 دەنگ
- بڵند ئیسماعیل 396 دەنگ
- حەمید عەلی 391 دەنگ
- سالار عوسمان 384 دەنگ
- ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی 345 دەنگ
- ئاری نانەکەلی 338 دەنگ
- لیزا فەلەکەدین 329 دەنگ
- ڤیان سلێمان 300 دەنگ
- ڤالا فەرید 253 دەنگ
 
چوار ئافرەت بە دەنگی خۆیان دەرچوون
 
لە کۆنگرەی رابردوودا رێژەی ئافرەتان لە سەرکردایەتیی پارتی 10٪ بوو، بەڵام لەم کۆنگرەیەدا رێژەی ئافرەتان بۆ کۆمیتەی ناوەندی بۆ 15٪ زیاد کرا، بەپێی ئەو رێژەیە دەبێت، لە کۆی 51 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، دەبێت حەوتیان ئافرەت بن و یەکێکیشیان یەدەگ بێت.
 
لە کۆنگرەی 14دا چوار ئافرەت بە دەنگی خۆیان گەیشتنە کۆمیتەی ناوەندی، ئەوانیش: (ئەشواق جاف، ئامینە زیکری، ئەڤین هروری و چنار سەعد)، هەروەها سێ ئافرەتیش بە کۆتا دەرچوون، ئەوانیش: (لیزا فەلەکەدین، ڤیان سلێمان و ڤالا فەرید). جوان یونس رۆژبەیانیش بووە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی.
 
ژمارەی دەنگەکانی ئەندامانی ئافرەت:
 
- ئەشواق جاف 553 دەنگ
- ئامینە زکری 519 دەنگ
- چنار سەعد 421 دەنگ
- لیزا فەلەکەدین کاکەیی 329 دەنگ (کۆتا)
- ڤیان سلێمان 300 دەنگ (کۆتا)
- ڤالا فەرید 253 دەنگ (کۆتا)
- جوان یونس رۆژبەیانی 202 دەنگ (یەدەگ)
 
سێ وەزیر دەرنەچوون و یەکێکیشیان یەدەگە
 
لە کۆی نۆ وەزیری تیمی پارتی لە حکومەت، حەوتیان خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەربژ‌ێر کردبوو، بەڵام سێ لە وەزیرەکان دەرنەچوون، ئەوانیش ( ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە) هەروەها ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا. 
 
هەروەها سێ وەزیری دیکەی پارتی کە بەربژێر بوون دەنگی پێویستیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی بەدەستهێنا، ئەوانیش: ( رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان) هەروەها د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
 
جگە لە وەزیرەکان، دوو پارێزگاریش لە پشکی پارتی بەربژێر بوون، ئەوانیش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، هەردووکیان دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە دەستهێنا. 
 
دەنگی وەزیرەکان: 
 
- رێبەر ئەحمەد 702 دەنگ
- پشتیوان سادق 462 دەنگ
- ڤالا فەرید 253 دەنگ (کۆتا)
- ئومێد سەباح 462 دەنگ
- ساسان عەونی 332 دەنگ (یەدەگ)
 
دەنگی پارێزگارەکان:
 
- ئومێد خۆشناو 683 دەنگ
- د. عەلی تەتەر 490 دەنگ

 

زیاتر بخوێنەوە

10:02

رووداو ئەنجامی کۆتایی دەنگدان بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رادەگەیێنێت

 
رووداو ئەنجامی کۆتایی دەنگدان بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی پارتی ئاشکرا دەکات کە بەپێی ئەنجامە جیاکراوەکان، سیداد بارزانی بە 823 دەنگ زۆرترین دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێناوە.
 
دوای 12 ساڵ لە نەبەستنی کۆنگرەی حیزبەکە، رۆژی پێنجشەممە، 3-11-2022، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14یەمی بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەست. 
 
لە رۆژی چوارەمی کۆنگرەدا و دوای زیاتر لە 12 کاژێر، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتاییهات.
 
ناوی ئەندامە دەرچووەکانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی:
 
1. سیداد بارزانی 823 
2. رێبەر ئەحمەد 702
3. ئومێد خۆشناو 683 
4. ئیسماعیل حاچک 627
5. عەلی عەونی 588
6. ئەشواق جاف 583
7. سەربەست لەزگین 577
8. ئاراس حەسۆ میرخان 555
9. عەلی حوسێن 552 
10. ئامینە زکری 519 
11. دڵشاد شەهاب 518 
12. سەگڤان هالۆ 514 
13- موحسین کەمال 514 
14. سیروان بارزانی 512 دەنگ
15. عەلی تەتەر 490
16. نەجات عەلی 481
17. زاگرۆس فەتاح 479
18. نووری عوسمان شنگالی 478
19. بەهرام عەریف یاسین 472
20. پشتیوان سادق 462 
21. ئومێد سەباح 462
22. هیوا ئەحمەد 454 
23. جەعفەر ئیمینکی 452
24. شاخەوان عەبدوڵڵا 450 
25. هێمن هەورامی 478 
26. هیوا گەیلانی 424 
27. گوهدار شێخۆ 422
28. چنار سەعد عەبدوڵڵا 421 
29. عەبدولخالق بابیری 415 
30. سەربەست تروانشی 407
31. بڵند ئیسماعیل 396
32. حەمید عەلی 391
33. ئەڤین هرووری 390
34. سالار عوسمان 384
35. نەوزاد هادی 372
36. ئەحمەد کانی 350
37. ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی 345
38. ئاری نانەکەلی 338  
39. لیزا فەلەکەدین کاکەیی 329 [بە کۆتا دەرچووە]
40. ڤیان سلێمان 300 دەنگ [بە کۆتا دەرچووە]
41. ڤالا فەرید 253 دەنگ [بە کۆتا دەرچووە]
 
ئەندامە یەدەگەکانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی:
 
1. ساسان عەونی 332  [بەهۆی کۆتای ژنانەوە دەبێتە یەدەگ]
2. دیاری حوسێن 331 دەنگ
3. محەممەد خورشید 329 دەنگ [بەهۆی کۆتای ژنانەوە دەبێتە یەدەگ]
4. بەرەڤان حەمدی 322 دەنگ
5. چیا هەرکی 319 دەنگ
6. سەباح بەیتوڵڵا 314 دەنگ
7. قادر قاچەخ 310 دەنگ
8. نازم هەرکی 305 دەنگ
9. جوان رۆژبەیانی 202 دەنگ

 

ئەم 10 کەسە بە دەنگدانی راستەوخۆ و بە ئاشکرا لەسەر داوای سەرۆک بارزانی دەنگیان پێدراوە و هەڵبژێردراون بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
 
- فازڵ میرانی
- هۆشیار زێباری
- فوئاد حوسێن
- ئازاد بەرواری
- مەحموود محەممەد
- عەبدولموهەیمەن بارزانی
- رێبوار یەڵدا
- عارف تەیفوور
- کەمال کەرکووکی
- زەعیم عەلی
 
گۆڕانکارییەکانی نێو کۆنگرەی پارتی
 
بۆ یەکەمجار دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانران؛ نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەم هەڵبژێردراون. هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی ئەمجارەدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کردووە بە کۆمیتەی ناوەندی. 
 
لەم کۆنگرەیەدا ئۆرگانێکی دیکە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی ئەنجوومەنی تێکۆشەران زیاد کرا؛ ئەو ئەنجوومەنە پێکدێت لەو کەسانەی "سەرکردە و تێکۆشەری دیاری پارتین کە بەتەمەندا چوون و رەنگە نەتوانن وەک پێویست لە ئۆرگانەکانی دیکەدا کارەکانیان رابپەڕێنن"، بۆیە لەنێو ئەو ئەنجوومەنەدا کاردەکەن و راوێژیان پێ دەکرێت. 
 
گۆڕانکارییەکی دیکەی کۆنگرەی 14ـی پارتی نەهێشتنی پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و دروستکردنی دەستەی کارگێڕییە، کە لە جیاتی سکرتێری مەکتەبی سیاسی کەسێک دەکرێتە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.
 
کەمکردنەوەی کارگێڕی لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەکەدا یەکێکی دیکە بوو لەو گۆڕانکارییانەی دەنگی لەسەردرا، بەشێوەیەک ژمارەی کارگێڕانی لق بۆ شەش کارگێڕ و کارگێڕانی ناوچەش بۆ چوار کارگێڕ کەمکرایەوە.
زیاتر بخوێنەوە

09:36

ئەنجامی دەنگدان بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاشکرا دەکرێت

هۆڵێکی دەنگدان، وێنە: فەرهاد ئەحمەد

دوای زیاتر لە 12 کاژێر، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتاییهات و بڕیارە کاژێر 02:00ـی پاش نیوەڕۆ ئەنجامەکان ئاشکرابکرێن و، دواتر سەرۆک بارزانی گوتارێک پێشکێش دەکات.
 
پەیامنێرانی رووداو لەبەردەم هۆڵی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک، ناوی چەند بەربژێرێکیان ئاشکراکرد کە بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان سەرکەوتنیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستهێناوە.
 
سەنگەر عەبدولڕەحمان لەبەردەم هۆڵی کۆنگرەدا گوتی، یەکێک لە وێستگەکان 373 دەنگی تێدابوو، 195یان بەهۆی هەڵەوە پووچەڵکراونەتەوە. گوتیشی کە ئەو ناوانەی "تاڕادەیەک" سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە ئەمانەن:
 
سیروان بارزانی، سیداد بارزانی، ئاراس حەسۆ میرخان، ئامینە زکری، ئومێد خۆشناو، ئومێد سەباح، ئیسماعیل حاجی چەمک، بەهرام عەریف یاسین، دڵشاد شەهاب، زاگرۆس فەتاح، سەگڤان هالۆ، عەلی حوسێن، عەلی تەتەر، گوهدار شێخۆ، شاخەوان عەبدوڵڵا، عەلی عەونی، لیزا فەلەکەدین کاکەیی، موحسین گەردی، هێمن هەورامی، هیوا ئەحمەد مستەفا، هیوا گەیلانی، نەجات عەلی، سەربەست تروانشی، نووری عوسمان، ڤیان سلێمان، چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەشواق جاف و ئەڤین هرووری.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، لە یەکێک لە وێستگەکان دەنگەکان بەمشێوەیە بوون:
 
- ئامینە زکری 181 دەنگ.
- ئاراس حەسۆ میرخان 230 دەنگ.
- ئاری نانەکەلی 123 دەنگ.
- ئاری هەرسین 63 دەنگ.
- ئومێد خۆشناو 260 دەنگ.
- ئومێد سەباح 163 دەنگ.
- ئیسماعیل حاجی چەمک 233 دەنگ.
- ئەحمەد کانی 140 دەنگ.
- ئەشواق جاف 240 دەنگ.
- ئەڤین هرووری 168دەنگ.
- برووسک نووری شاوەیس 115 دەنگ.
- بڵند ئیسماعیل 141 دەنگ.
- بەهرام عەریف یاسین 187 دەنگ.
- بەیان سامی عەبدولڕەحمان 77 دەنگ.
- پشتیوان سادق 166 دەنگ.
- جەعفەر ئێمینکی 199 دەنگ.
- چیا محەممەد هەرکی 109 دەنگ.
- حەبیب حاجی گولی 104 دەنگ.
- دڵشاد شەهاب 214 دەنگ.
- دیاری حوسێن 132 دەنگ.
- رێبەر ئەحمەد 266 دەنگ.
- سانا فەرەیدوون جوانڕۆیی 132 دەنگ.
- سەربەست تروانشی 144 دەنگ.
- سەربەست لەزگین 139 دەنگ.
- سیداد بارزانی 305 دەنگ.
- سیروان بارزانی 188 دەنگ.
- شاخەوان عەبدوڵڵا 163 دەنگ.
- سەباح بەیتوڵڵا 124 دەنگ.
- عەبدولخالق باپیری 187 دەنگ.
- عەلی عەونی 233 دەنگ.
- عەلی حوسێن 212 دەنگ.
- گوهدار شێخۆ 142 دەنگ.
- لیزا فەلەکەدین کاکەیی 121 دەنگ.
- موحسین کەمال گەردی 191 دەنگ.
- نازم هەرکی 138 دەنگ.
- نەجات عەلی 183 دەنگ.
- هێمن هەورامی 180 دەنگ.
- هیوا ئەحمەد مستەفا 170 دەنگ.
- هیوا گەیلانی 152 دەنگ.
- نووری شنگالی 192 دەنگ.
 
هەروەها ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو لە بەردەم هۆڵی کۆنگرەدا ئاشکرای کرد، کە ئافرەتان حەوت کورسییان مسۆگەر کردووە و ئەگەر هەیە ببێتە هەشت کورسی و گوتی، چوار لەو ژنانەی سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە ئەمانەن:
 
- ئەشواق جاف
- ئامینە زکری
- ڤیان سلێمان
- لیزا فەلەکەدین کاکەی
 
بەپێی زانیاریی پەیامنێری رووداو، شەوی رابردوو سەرۆک بارزانی سەردانی هۆڵەکانی جیاکردنەوەی دەنگدانی کردووە و دوای گەڕانەوەی ئەویش، مەسروور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی چەند کاژێرێک لە هۆڵەکان ماوەتەوە و چاودێریی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی کردووە.

 

زیاتر بخوێنەوە

07:15

کەمتر لە کاژێرێکی دیکە جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتاییدێت

 
بەدرێژایی شەوی رابردوو جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەردەوام بوو، تاوەکو ئێستا نزیکەی 77٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، کەمێکی دیکە جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی دێت و نزیکەی 20 کەسی نوێ ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەهێزە.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو ناوی ژمارەیەک بەربژێر ئەگەری دەرچوونیان بەهێزە، بەربژێرەکان ئەمانەن:
 
سیداد بارزانى
سیروان بارزانى 
سەربەست لەزگین 
ئاراس حەسۆ میرخان
رێبەر ئەحمەد
موحسین گەردی
عەلی تەتەر
عەلی عەونی
عەلی حوسێن
گوهدار شێخۆ
ئومێد سەباح
ئومێد خۆشناو
ئیسماعیل حەمید
ئاشتی کۆچەر
جەعفەر ئیمنکی
ڤالا فەرید 
نووری عوسمان
سەربەست تەروانشی
نەجات عەلی
بەهرام عەریف یاسین
هێمن هەورامی
هیوا گەیلانی 
هیوا ئەحمەد
حەمید عەلی 
بڵند ئیسماعیل
سەگڤان هالۆ
دڵشاد شەهاب
نەوزاد هادی
ئیسماعیل چەمێ
زاگرۆس فەتاح
پشتیوان سادق
قادر قاچاخ
ڤیان سلێمان
ئامینە زیکری
ئەشواق جاف
ئەڤین هرووری
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
عەبدولخالق بابیری
 
بە گوتەی دڵشاد شەهاب، بەربژێری کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە، چونکە پرۆسەکە زۆر شەفاف بووە.
 
زیاتر بخوێنەوە

05:20

73٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ "16 بۆ 18 کەسی نوێ دەبنە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی"

 
تاوەکو ئێستا 73٪ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی جیاکراونەتەوە، بەگوتەی هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی پارتی، نزیکەی 280 دەنگ ماوە جیابکرێتەوە، بەپێی ئەو ئەنجامانە 16 بۆ 18 کەسی نوێ دەبنە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
 
هێڤیدار ئەحمەد دەشڵێت، سێ بەربژێری ئافرەت بە دەنگی خۆیان دەبنە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. هەروەها ناوی ژمارەیەک بەربژێری ئاشکرا کرد کە ئەگەری دەرچوونیان بەهێزە، بەربژێرەکان ئەمانەن:
 
سیداد بارزانى
سیروان بارزانى 
سەربەست لەزگین 
رێبەر ئەحمەد
موحسین گەردی
ئاراس حه‌سۆ میرخان 
عەلی تەتەر
عەلی عەونی
گوهدار شێخۆ
ئومێد سەباح
ئومێد خۆشناو
نەجات عەلی
بەهرام عەریف یاسین
هێمن هەورامی
هیوا گەیلانی 
هیوا ئەحمەد
حەمید عەلی 
جەعفەر ئمنیکی
بڵند ئیسماعیل
سەگڤان هالۆ
دڵشاد شەهاب
نەوزاد هادی
ئیسماعیل چەمێ
زاگرۆس فەتاح
پشتیوان سادق
ئامینە زیکری
ئەشواق جاف
ئەڤین هرووری
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
 
زیاتر بخوێنەوە

00:04

سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رادەگەیێنرێت

 
سبەی کاژێر دوو سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێک دەخوێنێتەوە و دوای گوتارەکە ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رادەگەیێنرێت.
زیاتر بخوێنەوە

23:21

ئەنجامی بەشێک لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی

 
تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 دەنگ جیاکراونەتەوە، بەپێی ئەو دەنگانەی کە جیاکراونەتەوە، ئەم بەربژێرانەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رێژەیەکی زیاتر دەنگیان بەدەستهێناوە و ئەگەری دەرچوونیان زۆرترە.
 
بەربژێرەکان ئەمانەن:
 
سیداد بارزانى
سیروان بارزانى 
ئومێد خۆشناو
ئه‌شواق جاف
چنار سەعد عەبدوڵڵا
ئامینه‌ زیكرى
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
ساسان عه‌ونى 
هێمن هه‌ورامى
عەلى عه‌ونی
شاخەوان عەبدوڵڵا
بڵند ئیسماعیل
دڵشاد شه‌هاب
عەلى ته‌ته‌ر
ئانۆ جەوهەر
ڤیان سلێمان
ئومێد سه‌باح 
ئاراس حه‌سۆ میرخان
پشتیوان سادق
سه‌ربه‌ست له‌زگین
هیوا ئەحمەد مستەفا
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
موحسین گەردی
نه‌جات عەلى 
سەگڤان هالۆ
گوهدار شێخۆ
ئەڤین هروری
نووری شنگالی
ئیسماعیل چه‌مێ
هیوا گەیلانی
زاگرۆس فەتاح
عەلی حوسێن
نەوزاد هادی
ئاشتی کۆچەر
جەعفەر ئیمنکی
ڤالا فەرید
سەربەست تەروانشی
 
زیاتر بخوێنەوە

19:44

جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستیپێکرد

 
دوای ئەوەی دەنگدان کۆتاییهات و سندووقەکان لە سێ شوێنی جیاواز کرانەوە، جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستیپێکرد.
زیاتر بخوێنەوە

18:57

هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتاییهات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات

هۆڵی کۆنگرەی دەنگدان بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
هۆڵی کۆنگرەی دەنگدان بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
 
لە سێیەم رۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتیدا، دەنگدان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە کۆتاییهات و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.
 
هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەشێوەی دەستی بەڕێوەچوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە، جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان نزیکەی 10 کاژێری پێویستە.
 
کۆنگرەی پارتی بە بەشداریی 1032 ئەندام لە 03-11-2022 دەستیپێکرد، ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆنگرەی 14 رایگەیاند، دەنگەکان لە سێ شوێن جیادەکرێنەوە ئەوەش بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمتردا پرۆسەکە تەواو ببێت، ناوی ئەو بەربژێرانەی لەسەر لاپەڕەی دەنگدانەکە نووسراوە دەخوێندرێنەوە و دەنگەکانیان دەژمێردرێن.
 
ئەو ئەندامەی کۆنگرە ئاماژەی بەوەش کرد، هەر بەربژێرێک دەتوانێت دوو نوێنەری هەبێت، یەکێکیان لەو شوێنە بێت کە دەنگەکان لە سندووقەکە دەردەهێنرێن و یەکێکیشیان لە بەردەم ئەو تەختەیە دەبێت کە ژمارەی دەنگەکان دەنووسرێن.
 
لە کۆنگرەکەدا 137 کەس خۆیان بۆ ئەندامێتیی کۆمیتەی ناوەندیی بەربژێر کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەشێکیان کشانەوە و 123 بەربژێر مانەوە. 
 
زیاتر بخوێنەوە

17:13

هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتاییهات

 
لە سێیەم رۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتیدا، دەنگدان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە کۆتاییهات و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.
 
زیاتر بخوێنەوە

16:16

زیاتر لە 95%ـی ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان داوە

 
زیاتر لە 95%ـی ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان بە بەربژێرانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی داوە و کەمتر لە 100 ئەندام ماون، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو کاژێر 11:00 جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی بێت.
زیاتر بخوێنەوە

11:30

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستیپێکرد

ئەندامانی کۆنگرەی 14ـی پارتی
 
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک رایگەیاند، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستپێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی کەموکوڕی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی دەنگداندا، دوێنێ هەینی پرۆسەکە دواخرا.
 
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، پرۆسەکە بەشێوەی دەستی دەبێت و ئەندامانی کۆنگرە چوونەتە هۆڵی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
 
دەنگدانی دەستی بەمشێوەیە دەبێت: ناوی بەربژێرەکان لەسەر کارتێک دەنووسرێت، هەر ئەندامێکی کۆنگرە کارتێک وەردەگرێت و ئەو ناوەی بیەوێت دەنگی پێدەدات و دەیخاتە سندووقی دەنگدانەوە؛ دوای ئەوەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەنگیاندا، سندووقەکان دادەخرێن و دواتر بە بەرچاوی هەمووانەوە دەکرێنەوە؛ ناوەکان دەخوێندرێنەوە و دەنگەکان دەژمێردرێن.
 
سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو کە سێ رۆژە رووماڵی کۆنگرەکە دەکات گوتی، هەزار و 23 کەس دەنگ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەدەن و جیاکردنەوەی دەنگەکان کاتی زۆری پێدەچێت و، پێشنیاز کراوە لە شەش شوێنی جیاواز دەنگەکان جیابکرێنەوە.
 
ئەمڕۆ سێیەم رۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

09:10

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵدەبژێردرێت

ئەندامانی کۆنگرەی 14ـی پارتی


بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ دەنگدان بەشێوازی "دەستی" بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەنگدان دواخرا بۆ ئەمڕۆ کە بڕیاربوو بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبچێت.
 
ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیان 51 ئەندام دەبێت؛ 10 کەسیان بە دەنگدانی گشتی بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراون.
 
دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و پەسندکردنی ئەنجام، سەرۆک رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی دیاری دەکات، دواتر کۆمیتەی ناوەندی، مەکتەبی سیاسیی هەڵدەبژێرێت کە ژمارەیان 17 ئەندام دەبێت و مەکتەبی سیاسییش دەستەی کارگێڕی هەڵدەبژێردرێت کە ژمارەیان پێنج کەس دەبێت و کەسێک وەکو بەرپرسی دەستەی کارگێڕی دیاری دەکرێت.
 
شەوی رابردوو، ئیحسان ئامێدی، ئەندامی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سەرەتا بڕیار بووە دەنگدانەکە بە دەستی بکرێت و هەموو ئامادەکارییەکی بۆ کراوە، دواتر گوتراوە بە دەست کاتی زۆری دەوێت و بە باشتر زانراوە بکرێتە ئەلیکترۆنی. گوتیشی: "زۆر درەنگ و ئەمڕۆ بڕیاردرا پڕۆسەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبچێت".
 
دەنگدانی دەستی بەمشێوەیە دەبێت: ناوی بەربژێرەکان لەسەر کارتێک دەنووسرێت، هەر ئەندامێکی کۆنگرە کارتێک وەردەگرێت و ئەو ناوەی بیەوێت دەنگی پێدەدات و دەیخاتە سندووقی دەنگدانەوە؛ دوای ئەوەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەنگیاندا، سندووقەکان دادەخرێن و دواتر بە بەرچاوی هەمووانەوە دەکرێنەوە؛ ناوەکان دەخوێندرێنەوە و دەنگەکان دەژمێردرێن.
 
ئیحسان ئامێدی گوتی "نزیکەی 150 بەربژێر" خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی بەربژێر کردووە و بەگوتەی ئەو "پڕۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی لانیکەم 24 کاژێر دەخایێنێت و ئەنجامەکانی دەکەونە رۆژی یەکشەم".
 
گۆڕانکارییەکانی نێو کۆنگرەی پارتی
 
بۆ یەکەمجار دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانران؛ نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەم هەڵبژێردراون. 
 
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی ئەمجارەدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کردووە بە کۆمیتەی ناوەندی. 
 
لەم کۆنگرەیەدا ئۆرگانێکی دیکە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی ئەنجوومەنی تێکۆشەران زیاد کرا؛ ئەو ئەنجوومەنە پێکدێت لەو کەسانەی "سەرکردە و تێکۆشەری دیاری پارتین کە بەتەمەندا چوون و رەنگە نەتوانن وەک پێویست لە ئۆرگانەکانی دیکەدا کارەکانیان رابپەڕێنن"، بۆیە لەنێو ئەو ئەنجوومەنەدا کاردەکەن و راوێژیان پێ دەکرێت. 
 
گۆڕانکارییەکی دیکەی کۆنگرەی 14ـی پارتی نەهێشتنی پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و دروستکردنی دەستەی کارگێڕییە، کە لە جیاتی سکرتێری مەکتەبی سیاسی کەسێک دەکرێتە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.
 
کەمکردنەوەی کارگێڕی لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەکەدا یەکێکی دیکە بوو لەو گۆڕانکارییانەی دەنگی لەسەردرا، بەشێوەیەک ژمارەی کارگێڕانی لق بۆ شەش کارگێڕ و کارگێڕانی ناوچەش بۆ چوار کارگێڕ کەمکرایەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە

22:54

هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دوادەخرێت

لۆگۆی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
بەهۆی کەموکوڕی لە سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگداندا، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ سبەی شەممە کاژێر 11:00 دواخرا.   
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەینێ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەدەست دەبێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

21:24

ئەندامانی کۆنگرەی پارتی دەنگ بە 41 بەربژێری کۆمیتەی ناوەندی دەدەن

بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کورستان
 
کارەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی بەردەوامن و ئەمشەو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و هەر ئەندامێکی کۆنگرەش بۆی هەیە دەنگ بە 41 بەربژێری کۆمیتەی ناوەندی بدات.
 
سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەردەم هۆڵی کۆنگرەی پارتی رایگەیاند: پارتی لەم کۆنگرەیەدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پەیکەری حیزبیدا کردووە، سکرتێری مەکتەبی سیاسی نامێنێت و دەستەی کارگێڕی دادەمەزرێت، بەرپرسی دەستەی کارگێری شوێنی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی دەگرێتەوە. هاوکات مەکتەبەکانی پارتی وەکو خۆیان ماونەتەوە. 
 
بەگوێرەی پەیامنێری رووداو، "هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی کاژێر 21:00 دەست بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی بکرێت، هەرچەند پێشتر پێشنیازی ئەوەش کرا کە دەنگدانەکە بە دەست بکرێت، بەڵام کۆمیسیۆن هەندێک خاڵی خستەڕوو و رایگەیاند کە ئامادەکاری بۆ شێوازی دەنگدانی ئەلیکترۆنی کردووە و کاتی ئەوەیان لەبەردەست نەماوە شێوازی دەنگدانەکە بگۆڕن، بۆیە وەکو خۆی مایەوە. 
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر هەڵبژاردن لەسەر کاخەز کرابا 60 کاژێری پێویستبوو بۆ ئەوەی هەزار و 23 ئەندامی کۆنگرە دەنگ بدەن و ئەگەر چوار شوێنی دەنگدانیش دیاریکرابا، 20 کاژێری کات پێویستبوو بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە. بەدەر لەمە پرۆسەی دەنگدانی سەر کاخەز پێویستی بە 400 ستاف دەبوو بۆ ئەوەی چاودێری هەڵبژاردن بکەن و دەنگەکان جیا بکەنەوە.
 
بە سیستمی ئەلیکترۆنییە نوێیە کە بۆ یەکەمجارە لە عێراق بەکاردێت، حەوت ستاف پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەبەن کە 13 کابینەی دەنگدانیان دروستکردووە و هەر ئەندامێکی کۆنگرە پێویستی بە سێ خولەک دەبێت بۆ دەنگدان و بەو پێیەش هەڵبژاردنەکە بەسەریەکەوە سێ کاژێر دەخایێنێت، واتا ئەگەر کاژێر 21:00 دەستپێبکات، کاژێر 00:00 کۆتایی دێت.
 
بەپێی پلانی کۆمیسیۆن وا پێشبینیکراوە هەر ئەمشەو و ئەوپەڕی تاوەکو کاژێر 02:00 ئەنجامی دەنگدانەکان ئاشکرا ببن و ئەندامانی نوێی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربکەون.
 
هەر دەنگدەرێک بۆی هەیە دەنگ بە 41 دەنگدەر بدات کە هەشتیان کۆتان و دەبێ ئافرەت بن و 33 کەس بمێنێت، ئەوەش وایکردووە کێبڕکێی نێوان بەربژێرەکان زۆر گەرم بێت. 
 
هەر ئەمڕۆ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی دیکە لەنێو کۆنگرەدا کران ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی جگە لە جەعفەر ئیمنکی و کاکەمین نەجاڕ و عیزەدین بەرواری هەموویان لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی بە دەنگدانی ئاشکرا بوونەوە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و د. فوئاد حوسێنیش لەناو لیستەکەی سەرۆک بارزانیدا بوو و هەروەها عەبدولموهەیمەن بارزانیش کە پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی بوو بە دەنگدانی ئاشکرا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.
 
لە دوای پێشنیازکردنی ناوەکان لەلایەن سەرۆک بارزانییە بۆ ئەوەی بە دەنگدانی ئاشکرا بکرێنە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، کەریم شنگالی داوای لێبووردنی لە سەرۆک بارزانی و ئەندامانی کۆنگرە کرد و گوتی، ناتوانێ بەهۆی باری تەندروستی بەردەوامبێت و دەکشێتەوە و سەڵاح دەلۆش بە هەمانشێوە بەهۆی باری تەندروستییەوە کشایەوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

21:09

گۆڕانکارییەکانی نێو کۆنگرەی 14ی پارتی

سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کورستان
 
کۆنگرەی 14ی پارتی گەیشتووەتە قۆخەکانی کۆتایی و چەند گۆڕانکارییەک لەنێو پەیکەربەندی حیزبەکەدا روویانداوە، لەوانە دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داندرا و سکرتێری مەکتەبی سیاسی گۆڕدرا بۆ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی. 
 
بەڕێوەچوونی دووەم رۆژی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە، تاوەکو ئێستا چەند گۆڕانکارییەک لە کۆنگرەکەدا کراون کە بەشێکیان پێشتر نەکراون.
 
بۆ یەکەم جار دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانران؛ نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەم هەڵبژێردراون. 
 
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی ئەمجارەدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کردەوە بە کۆمیتەی ناوەندی. 
 
لەم کۆنگرەیەدا ئۆرگانێکی دیکە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی ئەنجوومەنی تێکۆشەران زیاد کرا، ئەو ئەنجوومەنە پێکدێت لەو کەسانەی "سەرکردە و تێکۆشەری دیاری پارتین کە بەتەمەندا چوون و رەنگە نەتوانن وەک پێویست لە ئۆرگانەکانی دیکەدا کارەکانیان رابپەڕێنن"، بۆیە لەنێو ئەو ئەنجوومەنەدا کاردەکەن و راوێژیان پێ دەکرێت. 
 
لە کۆنگرەدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت کە تێیدا 41 ئەندامی ئەنجوومەنەکە هەڵدەبژێردرێن و نۆ ئەندامیش وەکو یەدەگ هەڵدەبژێردرێن. ئەمە لەکاتێکدا لەسەر داوای سەرۆک بارزانی چەند ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردران. 
 
هەریەک لە فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، هۆشیار زێباری، د. فوئاد حوسێن، مەحموود محەممەد، عەبدولموهەیمەن بارزانی، عارف تەیفوور، رێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی و زەعیم عەلی بە دەنگدانی ئاشکرا و لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.   
 
هەروەها کەریم شنگالی و سەڵاح دەلۆ دوای ئەوەی لەسەر داوای سەرۆک بارزانی و بە دەنگدانی ئاشکرا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردران، کشانەوەی خۆیان راگەیاندووە، بەهۆی دۆخی تەندروستییانەوە و گوتوویانە، "داوای لێبووردن دەکەین."        
 
گۆڕانکارییەکی دیکەی کۆنگرەی 14ـی پارتی نەهێشتنی پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و دروستکردنی دەستەی کارگێڕییە؛ لە جیاتی سکرتێری مەکتەبی سیاسی کەسێک دەکرێتە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.
 
بڕیارە لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێت، دواتر مەکتەبی سیاسییش دەستەی کارگێڕی هەڵبژێرێت و دەستەکەش لە حەوت کەس پێکدێت. 
 
کەمکردنەوەی کارگێڕی لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەکەدا یەکێکی دیکە بوو لەو گۆڕانکارییانەی دەنگی لەسەردرا؛ بەشێوەیەک ژمارەی کارگێڕانی لق بۆ شەش کارگێڕ و کارگێڕانی ناوچەش بۆ چوار کارگێڕ کەمکرانەوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

17:19

رووداو ناوی بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بڵاودەکاتەوە

 
سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆک بارزانی و بە دەنگدانی ئاشکرا ژمارەیەک تێکۆشەری دێرینی پارتی بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی. 
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، سەرۆک مەسعود بارزانی قسەی بۆ ئەندامانی کۆنگرە کردووە و گوتوویەتی: داواتان لێدەکەم ژمارەیەک لە هەڤاڵ و دۆستی من ماوەیەکی زۆرە لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان خەبات دەکەن و پێویستم پێیانە داواتان لێ دەکەم "لوتف بفەرموون" متمانەیان پێبدەن، من داواتان لێدەکەم کە لەگەڵمان بمێننەوە. 
 
دوای داواکەی سەرۆک بارزانی ئەو ناوانە بە دەنگدانی ئاشکرا و لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی. 
 
ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
 
- فازڵ میرانی 
- ئازاد بەرواری 
- هۆشیار زێباری 
- د. فوئاد حوسێن 
- مەحموود محەممەد
- عەبدولموهەیمەن بارزانی 
- عارف تەیفوور 
- رێبوار یەڵدا 
- کەمال کەرکووکی 
- زەعیم عەلی   
- سەڵاح دەلۆ
- کەریم شنگالی 
 
زیاتر بخوێنەوە

15:16

لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی پارتی: ئەمڕۆ کۆنگرەی 14 کۆتایی دێت

عومەر بەکر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی
عومەر بەکر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی رایگەیاند، بەر لە دەستپێکی دانیشتنی ئەم ئێوارەیەی کۆنگرە، مەدالیای بارزانی نەمر دەبەخشرێتە 76 تێکۆشەری دێرینی پارتی و دەشڵێت: "هەر ئەمڕۆ کۆنگرە کۆتایی بە کاروبارەکانی دەهێنێت".
 
رۆژی هەینی 04-11-2022 عومەر بەکر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ناسر عەلی، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک رایگەیاند: "لە سەرەتای مانگی حەوتەوە دەستمان کرد بە ئامادەکارییەکانی کۆنگرە، لەڕووی باڵەخانە و پێداویستییەکانی کۆنگرە و راگەیاندن و خزمەتگوزاریی هۆتێل و شوێنی مانەوەی ئەندامانی کۆنگرە هەموو کارەکانمان تەواوکرد، دوێنێ بەرنامەکانی یەکەم رۆژی کۆنگرەمان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش دانیشتنی یەکەممان تەواوبووە و سەرجەم کاروبارەکان سەرکەوتووبوون".
 
عومەر بەکر گوتی: "تائێستا پەیڕەو و پرۆگرامی نوێ پەسندکراوە و گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی گشتی کراوە، هاوکات لیژنەیەکی تایبەتمان هەبوو بۆ پێشنیاز و سکاڵا، ئەویش کارەکانی بەباشی بەڕێوەبردووە، ئێستا دانیشتنێکی دیکە ماوە کە دوای کاژێر 14:30 دەستپێدەکات و هیوادارین ئەو دانیشتنەش بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێبێت".
 
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی پێیوایە، هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لە کۆنگرە کراون گرنگن، لەبەرئەوەی ئەم کۆنگرەیە 12 ساڵ بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری وەک شەڕی داعش و کۆرۆنا دواکەوتبوو، بەپێی قۆناخەکە گۆڕانکاری لە پرۆگرامی پارتیدا کراوە و هەر بەپێی ئەو گۆڕانکارییەش پەیڕەوی پارتی گۆڕانکاری تێداکراوە.
 
عومەر بەکر گوتی: "گۆڕانکارییەکان زۆرن و دوای کۆتایی کۆنگرە هەست بە هەموو ئەو گۆڕانکارییانە دەکرێت کە لە کۆنگرەی 14دا کراون".
 
عومەر بەکر باسی لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی کاری رۆژانەی کۆنگرە و خزمەتگوزارییەکان کرد و گوتی: "لەناو کۆنگرەدا کۆمەڵێک ستاف هەیە بۆ خزمەتکردن و بەڕێوەبردن، بۆ ئەوەش سیستمێکی ئەلیکترۆنیمان بەکارهێناوە کە هەر ستافە و بەپێی کاری خۆی ئەکسێسمان داوەتێ و تیایدا دیاریکراوە ئەندامانی کۆنگرە لەکوێ دەتوانن هاتووچۆ بکەن و شوێنەکانیان کوێیە، سوودمان لە سیستمێکی ئەلیکترۆنی وەرگرت کە لە کۆنگرەکانی رابردوو ئەوە نەکرابوو".
 
سەبارەت بە کاتی تەواوبوونی کاتی کۆنگرەش، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی گوتی: "بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە، دەبێ ئەمڕۆ کۆتایی بە کاری کۆنگرە بهێنین. بابەتەکانی دیکەی وەک ئاهەنگی کۆتایی کۆنگرەش تایبەت نییە بە هۆڵەکانی کۆنگرەوە".
 
زیاتر بخوێنەوە

15:10

عارف روشدی: دوای کۆنگرەی پارتی سەردانی یەکێتی دەکەین

عارف روشدی، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی
عارف روشدی، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی

رووداو دیجیتاڵ

عارف روشدی، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی رایگەیاند، گۆڕانکاریی زۆر لەناو کۆنگرەدا روویانداوە، دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داندرا و سکرتێری مەکتەبی سیاسی گۆردرا بۆ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی، واتا کاتێک 15 ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن، لەناویاندا دەستەیەک هەڵدەبژێردرێت کە رەنگە حەوت کەس بن و دەستەکەش بەرپرسێکی دەبێت کە دەبێتە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی.
 
رۆژی هەینی 04-11-2022 عارف روشدی لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا لەگەڵ ناسر عەلی، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک گوتی: "ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی 51 کەسە و هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە، لەگەڵ نۆ ئەندامی یەدەگ، سەبارەت بە گۆڕانکاری لە لقەکانیش بەگوێرەی پەیڕەو، مەکتەبی سیاسی دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت گۆڕانکارییان تێدا بکات".
 
بە گوتەی عارف روشدی، تائێستا ژمارەی تەواوی بەربژێرەکان دیار نییە، لەبەر ئەوەی تائێستاش کەسانێک خۆیان بەربژێر دەکەن و هەندێکیش دەکشێنەوە، "بەڵام ئامانجێکی گشتی هەیە کە سەرۆک بارزانی ئاماژەی پێکرد، دەبێ سەرکردایەتیی پارتی هاوسەنگ بێت، هەم لەڕووی ناوچەکان و هەم لەڕووی پێکهاتەیی، هاوکات هاوسەنگییەک هەبێت لەنێوان هەردوو نەوەی تازەپێگەیشتوو و تێکۆشەری دێرین".
 
عارف رووشدی راپۆرتی سیاسیی کۆنگرەی 14ی حیزبەکەی بە راپۆرتێکی گشتگیر ناوبرد و گوتی: "ئەو راپۆرتە کاروباری حیزبی و پەرلەمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا و پەیوەندیی نێوان هەردوو حکومەتی لەخۆگرتووە و بەوردی لەسەر ئەو بابەتانە وەستاوە، ئەوەش بەرچاوڕوونییەکی باشی داوەتە کادیرەکانی پارتی بۆ ئەوەی چۆن لەسەر پرسەکان کار بکەن".
 
بە بۆچوونی عارف روشدی، پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان خاڵێکی گرنگیی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و وەکو ئاماژەی پێدەدات: "وەک ستراتیژ ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ هەموو لایەنەکان پەیوەندی تەندروستمان هەبێت، هەرێمی کوردستان چەندین حیزبی تێدایە و هەرکامە و بە رادەی خۆی پێگە و دەسەڵاتی هەیە، پرسی ئێمەش پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و دەبێ هەموو حیزبە سیاسییەکان رۆڵی تێدا ببینن، بۆیە پێویستە ئێمە پەیوەندییەکی تەندروست دروستبکەین".
 
عارف روشدی گوتیشی: "بڕیاردرا دوای کۆنگرە جارێکی دیکە بە پەیوەندیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا بچینەوە و هیچ حیزبێک لەو پەیوەندییانە دەرناکەین".
 
عارف رووشدی ئاماژەی بەوە دا، یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی لەدوای کۆنگرە خستوویانەتە بەرنامەی کارەوە، سەردانیکردنی لایەنە کوردستانییەکان و لەناویاندا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. 
 
عارف رووشدی گوتی: "پەیوەندییەکانی ئێستامان لەگەڵ یەکێتی بەو شێوەیە گرژ نییە کە باسی لێدەکرێت، پێشتریش من ئەوەم باسکردووە کە ئەگەر کێشەیەکی سیاسی هەیە، با لەگەڵ مەکتەبی سیاسی چارەسەری بکەن، ئەگەریش ئیدارییە ئەوا ئەنجوومەنی وەزیران هەیە بۆ چارەسەرکردن، ئەگەر کێشەکە یاساییە، پەرلەمانی کوردستانمان هەیە با لەوێ گەنگەشە بکرێت، بۆیە گلەیی من ئەوەیە نابێ کێشەی نێوان دوو لایەنی سیاسی راستەوخۆ بە میدیایی بکرێت".
 
زیاتر بخوێنەوە

13:30

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری: ئەمڕۆ کۆنگرەی پارتی کۆتایی دێت

 
عومەر بەکر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی چواردەی پارتی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆنگرە کۆتایی دێت، هەروەها کاژێر دوو و نیو رێوڕەسمی بەخشینی مەدالیای بارزانی نەمر دەستپێدەکات.
 
زیاتر بخوێنەوە

12:25

د. ڤیان سلێمان: رێژەی ئافرەت لە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیدا زیاددەکرێت

د. ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
د. ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
 
د. ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی پارتی دەڵێت: "رێژەی ئافرەتان لە کۆنگرە 25٪ە و پێشنیاز هەیە لەم کۆنگرەیەدا رێژەی ئافرەتان لە سەرکردایەتیی پارتی 15٪ بۆ 20٪بێت".
 
رۆژی هەینی 04-11-2022  د.ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 10:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بە ناسر عەلی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە دهۆکی راگەیاند: "پێشتر بڕیارێک هەبوو کە رێژەی ئەندامانی کۆنگرە 25٪ی ئافرەت بێت و ئێستاش پێشنیاز هەیە 15٪ بۆ 20٪ی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئافرەتبن.
 
د. ڤیان سلێمان گوتی: "ژمارەیەک ئافرەت خۆیان بۆ سەرکردایەتی بەربژێر کردووە و ئێوارە دەستدەکرێت بە دەنگدان، ئەگەر بەو پێیە بێت حەوت بۆ هەشت ژن دەبن بە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان".
 
سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڵێت: "ئێمە لەناو پارتیدا تەنیا سەرنجمان ناخەینە سەر رێژەی ئافرەتان لەناو سەرکردایەتیی پارتیدا، بەڵکو چاومان لەسەر رێژەی ئافرەت لەناو کۆی ئۆرگانەکانی پارتییە و پێویستە رێژەی کۆتا بۆ ئافرەتان لە سەرجەم ئەو ئۆرگانانەی پارتی دیموکراتی کوردستان رەنگدانەوەی هەبێت".
 
د. ڤیان سلێمان لەبارەی ئاستی بەشداریی ئافرەتان لەناو حیزبەکەیدا ئاماژەیدا: "مادام بەرەوپێشجوون و پشتگیری لە ئافرەتان هەیە، ئەگەر رێژەکە لەئاست خواستی ئێمەش نەبێت، لەم قۆناخەدا بە ئەرێنی دەزانین، کۆنگرەی پێشوو رێژەی ئافرەت لەناو پارتیدا 10٪ بوو و ئەگەر لەم کۆنگرەیە رێژەکە بەرزتر بوویەوە، واتای بەرەوپێشچوونە و بڕواشمان وایە ئەم پرۆسەیە دەبێ هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش ببرێت".
 
بە گوتەی د. ڤیان سلێمان: "پارتی یەک لەو حیزبانەیە کە بە باوەڕەوە پشتیوانی لە ئافرەت دەکات، سەرۆک و جێگری سەرۆکی پارتی هەردووکیان پشتیوانی بەردەوامی ئافرەتانن و ئێستاش زەمینەسازی بۆ ئەمە کراوە، ئەگەر سەرنج بدەین، لەچاو سەرجەم حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، لەناو پارتیدا ژن زیاترین بەشداری کارای هەیە و رۆڵیان پێدراوە و لە ناوەندەکانی بڕیاردا شوێنیان کردووەتەوە".
 
سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان گوتیشی: "خۆم بۆ سەرکردایەتی بەربژێر کردووە و دڵنیام تەنیا بە دەنگی ئافرەتانی ناو کۆنگرە سەرناکەوم، بەڵام گومانم نییە پیاوانیش گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتنە کە ژنان پێویست و کاریگەرن بۆ حیزب و دەنگمان پێدەدەن".
 
زیاتر بخوێنەوە

11:49

پەیڕەو و پڕۆگرامی نێوخۆی پارتی لە کۆنگرەی چواردە پەسندکرا

 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو پەیڕەو و پڕۆگرامەی کە دانرابوو، لە کۆنگرەی 14 دەنگی لەسەر درا و پەسندکرا.
زیاتر بخوێنەوە

11:14

نێچیرڤان بارزانی پێشنیازی کردووە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەبێ هەڵبژاردن ببنەوە ئەندامی سەرکردایەتی

 
پەیامنێری رووداو راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی پێشنیازی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی کردووە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نەخرێنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی. سەرۆک بارزانیش پێشنیازەکەی پەسندکردووە، بڕیار وایە کە سەرۆک بارزانیش پێشنیازە بخاتە بەردەم ئەندامانی کۆنگرە. بەمەش بە دەنگدانی راستەوخۆ دەبنەوە ئەندامی سەرکردایەتی.
 
مەکتەبی سیاسیی ئێستای پارتی لە 17 ئەندام پێکدێت، سێ لە ئەندامەکان (فەرەیدوون جوانڕۆیی و د.رۆژ نووری شاوێس و رەمزی شەعبان) کۆچی دواییان کردووە، هەروەها هەر یەک لە کەریم شنگالی، عومەر عوسمان و یونس رۆژبەیانی بڕیاریان داوە خۆیان هەڵنەبژێرنەوە. بەو پێیەش بێت، بەر لە هەڵبژاردنی نهێنی کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت، 11 ئەندامی سەرکردایەتی دەستنیشان دەکرێن.
 
هەروەها ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی بڕیاریانداوە خۆیان بۆ سەرکردایەتی هەڵنەبژێرنەوە، لەوانەش قادر قادر، عەبدوڵڵا ئاگرین و نەزهەت حالی. هەروەها دوو ئەندامی سەرکردایەتی کۆچی دواییان کردووە، ئەوانیش فەلەکەدین کاکەیی و محەممەد هەرکی، یەکێکیشیان وازی هێناوە کە شێخ ئەدهەم بارزانییە.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، لیستێک لە کۆنگرە دەبێت بەناوی لیستی سەرۆک بارزانی، کە بەپێی پێویستی قۆناخەکە دەبێت، سەرۆک بارزانی پێشنیازی کردووە کە سەرکردایەتی پارتی لەو کەسانە بن، کە بۆ ئەو قۆناخە پێویستن، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لیستەکە رابگەیێندرێت، هەر کەسێکیش ناوی لە دەرەوەی لیستەکە بێت چانسی دەرچوونیان کەمە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت هەندێک لەوانەی ناویان لە لیستەکەدا نییە، لە خۆبەربژێرکردن بکشێنەوە.
 
لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا نەوزاد هادی، ئەندامی کۆنگرەی پارتی رایگەیاند، سەرۆک بارزانی لیستێکی 130 کەسی ئامادە کردووە وەکو بەربژێری ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشبینی دەکات هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان پێبدەن. 
 
زیاتر بخوێنەوە

11:13

هەیکەلی ئۆرگانەکانی پارتی بچووکدەکرێنەوە و ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەگۆڕدرێت

 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هەیکەلی ئۆرگانەکانی پارتی بچووکراونەتەوە، هەروەها ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی گۆڕا بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی. 
 
هەروەها ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی 51 ئەندام و 9 ئەندامیش یەدەگ دەبن. دەنگدانیش بۆ ئەندامان ئەلیکترۆنییە و نزیکەی 10 خولەک دەخایێنێت.
 
زیاتر بخوێنەوە

10:26

دەنگدان بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی ئەلیکترۆنی دەبێت و ئەمڕۆ کۆنگرەی پارتی کۆتایی دێت

دووەم رۆژی کۆنگرەی پارتی لە دهۆک
دووەم رۆژی کۆنگرەی پارتی لە دهۆک
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، بەپێی ئەو پلانەی کە دانراوە ئەمڕۆ کۆنگرەی چواردەی پارتی تەواو دەبێت و دوای خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەکان، پەیڕەو و پرۆگرامی حیزبەکە پەسند دەکرێت. هەروەها نێچیرڤان بارزانی پێشنیازی بۆ سەرۆک بارزانی کردووە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نەخرێنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی.
 
سەرۆک بارزانیش پێشنیازەکەی پەسندکردووە، بڕیار وایە کە سەرۆک بارزانیش پێشنیازە بخاتە بەردەم ئەندامانی کۆنگرە. بەمەش بە دەنگدانی راستەوخۆ دەبنەوە ئەندامی سەرکردایەتی. 
 
رۆژی پێنجشەممە بەربژێرانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی فۆرمیان پڕکردووەتەوە، بە گوتەی جەعفەر ئیمنکی، ئەندامی کۆنگرەی پارتی، ئەمڕۆ بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەنگ بە بەربژێران دەدرێت و بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، رەنگە هەر ئەمڕۆ بەربژێرە دەرچووەکان رابگەیێندرێن.
 
جەعفەر ئیمنکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 132 کەس خۆیان بۆ بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی بەربژێر کردووە، هەروەها رێژەی بەشداریی ئافرەتان لە 10٪ بۆ 15٪ بەرزکرایەوە. 
 
ئەگەری زۆرە دوای راگەیاندنی لیستەکەی سەرۆک بارزانی کە ناوی 130 بەربژێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی تێدایە، بەشێکی زۆری ئەو بەربژێرانەی کە ناویان لە لیستەکەدا نییە خۆیان لە بەربژێریی بکێشنەوە.
 
فەرمان زراری، ئەندامی کۆنگرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای کۆنگرە چوار لیژنە پێکهێنراون، لیژنەی پەیڕەو، پڕۆگرام، سکاڵا و یاسایی و لیژنەکان ئامادەکارییان کردووە خوێندنەوە بۆ راپۆرتەکانیان دەکرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 04-11-2022 دووەم رۆژی کۆنگرەی پارتی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت. دوێنێ سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی پارتی هەڵبژێردران.
 
زیاتر بخوێنەوە

10:20

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: کۆنگرەی پارتی بۆ ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان گرنگە

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی
پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی
 
رووداو بۆچوونی چەند پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیای لەبارەی کۆنگرەی 14ی پارتی وەرگرتووە، پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتی سەوزەکان دەڵێت، دوای تێکشکاندنی داعش لە ناوچەکەدا ئەم کۆنگرەیە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق گرنگە، پەرلەمانتارێکی سۆسیال دیموکراتەکانیش دەڵێت، ئەو کۆنگرەیە هەم بۆ کوردستان هەم بۆ ئەڵمانیاش گرنگە.
 
ماکس لوکس، پەرلەمانتاری پارتی سەوزەکان و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڵێت، "یەکەم شت زۆر باشە کە ئەم کۆنگرەیە دەبەسترێت، چونکە ئەمە نیشانی دەدات کە بەڵێ پرۆسەی چەسپاندنی دیموکراسی دووبارە دەست پێدەکاتەوە لە دوای تێکشکاندنی داعش لە ناوچەکە ئەمە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق گرنگە."
 
ئەو پەرلەمانتارە ئەڵمانییە دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئێمەیە هەر بۆیە پەرلەمانی ئەڵمانیا لە مانگی ئۆکتۆبەردا مانەوەی هێزەکانی سوپای ئەڵمانیای لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان درێژکردەوە. هیوادارم لەم کۆنگرەیەدا بەڕوون و ئاشکرا هەوڵ بۆ چەسپاندنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا بدرێت و ببێتەهۆی رازیبوون و جێبەجێکردنی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە ئەو چاکسازییەی کە هێزەکانی سوپای ئەڵمانیا لە کوردستان پشتیوانیی دەکەن."
 
ماکس لوکس دەشڵێت، "ئێمە باش ئاگادارین کە هەوڵ دەدرێت ستراتیژیی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر بکرێت، ئەوەش لەلایەن هەندێ لایەنەوە. لە هەفتەکانی رابردوودا بینمان کە زنجیرە هێرش و هەوڵ لە لایەن ئێرانەوە درا بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. ئەڵمانیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سوورە لەسەر کۆتاییهێنان بە هەوڵی ناسەقامگیری و راگرتنی ئەم هەوڵانە و پاراستنی هەرێمی کوردستان عێراق و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی پێگەی بەهێزبێت و بەهێزانە دەرکەوێت لە دەرەوە و ئاسایشی سەقامگیربێت بۆئەوەش سەقامگیریی ئاسایشی ناوخۆش زۆر گرنگە". 
 
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "ئێمە چالاکانە پشتیوانیی هەرێمی کوردستان دەکەین لە رێگەی هاوکاریی مرۆیی و هاوکاریی دیپلۆماسی و لێرەش دەست دەخەمە سەر پاراستنی مافی ژن و مافی مرۆڤ و ئازادیی میدیا کە دەبێت بە هاوکاریی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە بکرێت".
 
شافەر ئاکسێل، پەرلەمانتاری سۆسیال دیموکرات دەڵێت، "پەیامی من ئەوەیە کە ئەو کۆنگرەیە ببەسترێت هەروەها ئەنجامی ئەرێنی هەبێت. خۆی لە خۆیدا بەستنی ئەو کۆنگرەیە هەم بۆ کوردستان هەم بۆ ئێمەش گرنگە ئەمە لە لایەک لە لایەکی دیکەوە لە دوای ئەو هەموو رووداوە نەخوازراوانەی ساڵانی رابردوو ئێستا ناوچەکە و عێراقیش پێویستی بە سەقامگیرییە و پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکە کە رۆڵی گرنگ و گەورەی هەیە. هیوادارم پەیوەندییەکانمان بەردەوام و بەهێزتر بێت و
هەروەها هاوکارییەکانی ئەڵمانیاش بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت".
 
شافەر ئاکسێل دەشڵێت، "لێرەدا باس لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لە چواچێوەی عێراق دەکەین کە باس لە کورد باس لە دۆخێکی جیاواز دەکەین، چونکە کورد لە چەندین وڵاتادا دەژین و ئێمەش دەبێت هەمیشە لەگەڵ ئەو دۆخەکەدا و گۆڕانکارییەکاندا مامەڵە بکەین، یەکەم شت ئەوە گرنگە کە میلەتی کورد لەگەڵ سەرکردەکانیان پێکەوە بۆ کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر کاربکەن".
 
ئەو پەرلەمانتارەی سۆسیال دیموکرات دەڵێت، دەبێت "گەرەنتی ئەوە بدرێت کە هەموو نەتەوە و کولتوورە جیاوازەکان و بە هەموو رەنگەکانەوە پێکەوە بژین. مرۆڤ دەتوانێت وڵاتێک بە هەموو رەنگەکانەوە بپارێزێت نەک بە یەک رەنگی. تاکە ئومێدی ئێمە ئەوەیە کە هەموو پێکەوە یەک دەنگانە کاربکەن نەک دژی یەکدی".
 
سەردار یوکسەل، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا دەڵێت، "سەرۆک مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی لێهاتووی بە ئەزموونە و گرنگە و هەر واش دەمێنت. بەڵام لە هەمان کاتدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سەرانسەی جیهاندا ناوبانگێکی بەرز و دیاری هەیە. من دڵنیام کە بڕیارەکانی کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان ژیرانە دەبێت و سەرکەوتوو دەبێت بۆیە هەر لێرەوە دەڵێم پیرۆزباییتان لێدەکەم هیوای سەرکەوتن و بەردەوام هاوئاهەنگی و کاری باش پێکەوە دەخوازم".
 
سەردار یوکسەل دەشڵێت، "پارتی پارتێکی گرنگە بۆ پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش بۆیە ئەم کۆنگرەیە زۆر گرنگە هیوادارم بڕیارەکانی ببێتە هۆی بەهێزکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرکردەکانیشی وا هەڵبژێرێت کە پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەوروپا بەردەوام بێت".
 
لەبارەی ئەوەی پێویستە سەرکردایەتیی کوردستان بۆ ساڵانی داهاتوو چی بکەن سەردار یوکسەل دەڵێت، "یەکەم شت دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆ کاتێک بە دەستدەهێنرێت پارتە کوردییەکان پێکەوە کار بکەن، نابێت تەنها دوورکەوتنەوە ببینین. لە هەمووی گرنگتر یەکگرتوویی دەبێت لە نێوان حیزبە کوردییەکاندا هەبێت".
 
سەردار یوکسەل دەشڵێت، "کوردستان کاتێک بەهێزە کاتێک لە ناخۆش بەهێزبێت، بۆیە بەردەوام پێویستمان بە حکومەتێکی بەهێزە کە زۆرینەی خەڵک رازی بن لێی لە هەمانکاتدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەوروپا و جیهاندا هەبێت. هەروەها زۆر گرنگە کە هێزەکانی پێشمەرگە رێکبخرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە دیموکراتی و ئازادی بکەن."
 
زیاتر بخوێنەوە

20:15

مەسرور بارزانی: ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان دەیکەین

مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی
مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی
 

جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دەکات لە بەرامبەر ئەو پێشنیازەی کە داوای لە ئەندامانی کۆنگرەی 14 کرد مەسرور بارزانی بکرێتە جێگری دووەمی سەرۆکی حیزبەکە و ئاماژە بەوەش دەکات، هەر پۆستێکی هەبێت بەو جۆرە سەیری دەکات ئەرکێکی لەئەستۆدایە و دەبێت ئەو ئەرکە بە بەرپرسیارێتییەوە راپەڕێنێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 3-11-2022، مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی گوتەیەکی لە هۆڵی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتی لە دهۆک پێشکێشکرد و لە بەشێکی گوتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گوتەیەی مستەفا بارزانی کە دەڵێت "مرۆڤ دەبێت خزمەتکاری گەلی خۆی بێت" کردووەتە خاڵی سەرەکیی پیشەکەیی و ژیانی و رایگەیاند: "ئێمە لە هەر ئەرک و پۆستێکدا بین، پێویستە خزمەتکاری گەلی خۆمان بین". 
 
مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا رایگەیاند، هیچ کاتێک ئەو گوتەیەی سەرۆک بارزانی لەبیرناکات کە دەڵێت "تەعەدا لە کەس مەکەن و لە کەسیش قبووڵی مەکەن" و گوتی، ئەوەی لە دەستی بێت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان دەیکات. 
 
گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
 
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
 
جەنابی سەرۆک؛ ئەندامانی کۆنگرەتی 14ی پارتی؛ برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان. زۆر سوپاسی هەستی هەمووتان دەکەم و سوپاسی برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان دەکەم بۆ ئەو پێشنیازە. من خۆم بە قەرزداری هەمووتان دەزانم، هەروەک جەنابی سەرۆک فەرمووی، ئێمە هەموومان بەهۆی پارتییەوە گەورەین و بەیەکەوە دەتوانین سەربکەوین.
 
بەڕێزان؛ بۆ من شەرەف و شانازییە ئەندامی پارتێک بم کە جەنابی بارزانی نەمر دامەزرێنەریەتی و جەنابی سەرۆک بارزانیش سەرۆکی ئەو حیزبەیە. 
 
سوپاسی متمانەی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست دەکەم؛ من هەمیشە فەرموودەی جەنابی بارزانی نەمر، کە دەفەرموێ، مرۆڤ دەبێت خزمەتکاری گەلی خۆی بێت، کردوومەتە سەرمەشقی ژیانی خۆم. ئێمە لە هەر ئەرک و پۆستێکدا بین، پێویستە خزمەتکاری گەلی خۆمان بین. هەر پۆست و ئەرکێک بەلای منەوە ئەرکە، بەرپرسیاریەتییە و لە هەر شوێنێک بم، پێش هەموو شتێک خۆم بە خزمەتکاری ئێوە و گەلەکەم دەزانم. 
 
بەڵین دەدەم لەگەڵ برای بەڕێزم، شانبەشانی کاک نێچیرڤان بارزانی، لە سایەی جەنابی سەرۆک، لە خزمەتی ئێوەدابین و هەموو ئەو پرەنسیپانەی کە پارتی لەسەریان دامەزراوە، پابەندبین پێیانەوە و لەپێناوی خۆمان بەخت بکەین. 
 
جەنابی سەرۆک؛ بەڵین دەدەم، هەروەک فەرمووتانە، تەعەدا لە کەس مەکەن و تەعەداش لەکەس قبووڵ مەکەن، ئێمە ئەوە بکەینە پیشەی کاری خۆمان و بەردەوام بین لەسەری. ئەوەی پێمان بکرێت لە خزمەتی ئەم حیزبە و لە خزمەتی ئەم گەلە، ئێمە بەردەوام بین و درێخی نەکەین. خودا یارمەتیمان بدات و بتوانین ئەو ساڵانەی لەپێشمانە، زیاتر لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستدا بین و بتوانین پارتەکەمان سەربخەین و ئەزموونی وڵاتەکەشمان بەرەو قۆناخێکی گەشتر و پێشکەوتووتر ببەین.
 
جارێکی دیکە زۆر سوپاستان دەکەم بۆ متمانە بەخشینتان.

 

زیاتر بخوێنەوە

18:29

سەرۆک بارزانی بۆ ئەندامانی کۆنگرە: حەز ناکەم مردن لە یەکمان جیابکاتەوە

سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی

سەرۆک بارزانی دەڵێت، نایەوێ لە پۆستی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی گیان لەدەستدەدات و ئاماژە بەوەش دەکات، هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر بەهێز لەنێوان خۆی و ئیدریس بارزانییدا هەبوو. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3-11-2022، سەرۆک بارزانی لە میانی پێشکێشکردنی گوتارەکەیدا لە کۆنگرەی پارتی قسەی بۆ ئەندامانی کۆنگرەکە کرد و گوتی: "گەورەترین و پیرۆزترین ناو و ئەرک بریتییە لە پێشمەرگایەتی. من پێشمەرگەم". 
 
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەو کەسانە نییە بیەوێت تاوەکو لە ژیاندایە هەر سەرۆکی پارتەکە بێت و رایگەیاند: "حەزناکەم مردن من لە ئێوە جیابکاتەوە؛ دەمەوێ پێش ئەوە پێتان بڵێم ماڵئاوا". 
 
سەرۆک بارزانی تیشکی خستەسەر ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەنێوان خۆی و ئیدریس بارزانییدا هەبوو و گوتی: "جەنابی بارزانی پێش ئەوەی وەفات بکات، وەسیەتی لای من و کاک ئیدریس کرد و گوتی، دەبێ ئێوە یەک گیان بن لە دوو جەستەدا. سوپاس بۆ خودا ئێمە وەسیەتەکەی ئەومان بەجێگەیاند. نەک وەک یەک گیان لە دوو جەستەدا، هەموو کاتێک من ئامادەبووم خۆم لەجێی کاک ئیدریس دابنێم و لەجیاتی ئەو بم. قەدەر بەدەست مرۆڤ نییە و بەدەست خودایە، ئەگینا هەڵبژاردن بەدەست من با، من خۆم لەجێگەی کاک ئیدریس دادەنا بۆ ئەوەی من بڕۆم و کاک ئیدریس بمێنێت، بەڵام بەدەست من نەبوو". 
 
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرۆک بارزانی پێشنیازی بۆ ئەندامانی کۆنگرە کرد بۆئەوەی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی وەک جێگری سەرۆکی حیزبەکە پەسند بکەن و ئەوانیش پەسندیان کرد. 
 
گوتارەکەی سەرۆک بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خوشک و برایان و هەڤاڵانی بەڕێز
 
پر بەدڵ سوپاستان دەکەم بۆ ئەم متمانەیە؛ شەرەفێکی گەورەیە کە من لە خزمەتی ئێوەدابم، بەڵام حەزدەکەم لە دڵەوە پێتان بڵێم، من هەرشتێک بم، لای من گەورەترین و پیرۆزترین ناو و ئەرک پێشمەرگایەتییە و من پێشمەرگەم.
 
من لەو کەسانە نیم کە تا ئەوکاتەی دەمرێت حەز بکات سەرۆک یان بەرپرس بێت. حەزم دەکرد ژینگە و دۆخێکی وەها لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دروستبووبا، لەم کۆنگرەیەدا داوای مۆڵەتم لە ئێوە کردبا. لەبەرئەوەی هەموو دەستپێکێک کۆتاییەکی هەیە؛ هەموو مرۆڤێک ئینجا چەند گەورەبێت و لە هەر پلەوپایەیەکدابێت، لە ئەنجامدا رۆژێک دێت و هەر بەجێتان دەهێڵیت. منیش مرۆڤێکم وەک هەریەک لەو مرۆڤانە؛ بمانەوێ و نەمانەوێ، رۆژێک کە خودا ئیرادەی تەواوبوو، من جێتان دەهێڵم. بۆیە ئەوە بە ئاسایی وەربگرن، بەڵام پشتبەخودا لە کۆنگرەی داهاتوو ئەگەر زووتریش بیکەین، من بتوانم ئەو ئەمانەتە رادەستبکەم، چونکە حەزناکەم مردن من لە ئێوە جیابکاتەوە؛ دەمەوێ پێش ئەوە پێتان بڵێم ماڵئاوا. بەڵام ئێستا بۆ ئەوەی بەردەوامبین، پارتیش بەردەوامبێت، لەبەرئەوەی واتان پێخۆشە، من سوپاستان دەکەم و لە خزمەتی ئێوەدا دەبم.
 
هەڤاڵان، هەر مرۆڤێک لە جیهاندا هەندێک تایبەتمەندی خۆی هەیە؛ ئێمەش هەندێک تایبەتمەندی خۆمان هەیە. جەنابی بارزانی پێش ئەوەی وەفات بکات، وەسیەتی لای من و کاک ئیدریس کرد و گوتی، دەبێ ئێوە یەک گیانبن لە دوو جەستەدا. سوپاس بۆ خودا ئێمە وەسیەتەکەی ئەومان بەجێگەیاند. نەک وەک یەک گیان لە دوو جەستەدا، هەموو کاتێک من ئامادەبووم خۆم لەجێی کاک ئیدریس دابنێم و لەجیاتی ئەو بم. قەدەر بەدەست مرۆڤ نییە و بەدەست خودایە، ئەگینا هەڵبژاردن بەدەست من با، من خۆم لەجێگەی کاک ئیدریس دادەنا بۆ ئەوەی من بڕۆم و کاک ئیدریس بمێنێت، بەڵام بەدەست من نەبوو. ئێستاش هەروەکو لە گوتارەکەمدا باسم کرد، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو لایەنگران و هەموو دڵسۆزانی گەلەکەمان دەکەم کە کۆنگرەکەمان کۆنگرەیەکی تایبەتی دەبێت و لە هەمان کاتیشدا سەرەخۆشی لەوانە دەکەم کە خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی فاتیحە بۆ پارتی بخوێنن.
بۆ ئەوەی دۆخەکە رێکوپێکتربێت و بتوانین ئیشوکارەکان بەڕێوەببەین، منیش پێشنیاز بۆ ئێوە دەکەم، کە نێچیرڤانی کوڕی کاک ئیدریس وەکو جێگری سەرۆکی پارتی پەسند بکەن.
 
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و پشت بە خودا کۆنگرەیەکی تایبەتمان دەبێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

16:24

نێچیرڤان بارزانی داوای بەهێزتربوونی پێگەی ژن و گەنجان لەنێو پارتیدا دەکات

نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گرنگییەوە باسی لە خەبات و رۆڵی سەرۆک بارزانی لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا کرد و گوتی: " کاتێک سەرۆک بارزانی رابەرایەتی دەکات، هەموو گەلی کوردستان خۆی بەهێز دەبینێت و دڵنیایە لەوەی بەرگری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەکات". نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی ژن و گەنجانیش لە حیزبەکەی کرد و رایگەیاند، هەوڵی تەواو دەدەن بۆئەوەی ئەو پێگەیەی هەیانە بەهێزتر بێت. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا لە شاری دهۆک گوتارێکی پێشکێش کرد و لە دەستپێکی گوتارەکەیدا باسی لە رۆڵی چەند دەیەی رابردووی سەرۆک بارزانی کرد و گوتی: "جەنابی سەرۆک رەمزی خەبات و بەرخودانی گەلی کوردستانە. کاتێک سەرۆک بارزانی رابەرایەتی دەکات، هەموو گەلی کوردستان خۆی بەهێز دەبینێت و دڵنیایە لەوەی بەرگری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەکات. گەلی کوردستان زۆر دەستکەوتی مێژوویی بەدەستهێناوە و سەرۆک بارزانی رۆڵی هەرە سەرەکی هەبووە لە بەدەستهێنانی هەموو ئەو دەستکەوتانە بۆ گەلی کوردستان". 
 
نێچیرڤان بارزانی بەشێکی دیکەی گوتەکانی تایبەت کرد بە رۆڵی ژنان و گەنجان لە حیزبەکەیدا و گوتی، جێگەی دڵخۆشییە کە بەشداری ئافرەتان لە کۆنگرەی 14ی پارتی فراوان بووە، بەڵام "دەبێ ئەو فراوانبوونە لە کاری پارتیدا رەنگبداتەوە. دەبێ پارتی زیاتر رێگە بۆ بەشداری ئافرەتان لە کاری حکومەت بکاتەوە؛ ئافرەتانی کوردستان زیرەک و لێهاتوون؛ ئافرەتانی پارتی لەو بوارانەدا کە کار و بەرپرسیاریەتییان گرتووەتە ئەستۆ، ئەرکی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندووە. دەبێ دەنگ و رۆڵی ئافرەتان لەناو پارتیدا زۆر زیاتر بکەین". 
 
جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی لەبارەی گەنجانی کوردستانیش قسەی کرد و گوتی :"دەبێ هەموومان رێگە خۆشبکەین بۆ دەستپێشخەری گەنجانی پارتی. نەوەی تازە لەناو پارتیدا خاوەن بیرۆکە و داهێنانی تازەن. ئەو هزرە تازەیە بە تێکەڵبوون لەگەڵ شارەزایی خەباتگێڕانی پارتیدا، دەتوانێت پارتی زۆر بەهێزبکات. لەبەرئەوەش ئێمە لە هەموو ئۆرگانەکانی پارتیدا دەبێ رێگە بۆ دەستپێشخەری بۆ لاوانی پارتی خۆشبکەین. لێرەوە بە هەموو کچ و کوڕانی پارتی دەڵێین، مەوەستن و بەردەوام کاری نوێ و داهێنانی نوێ بکەن و پارتی لە هەموو ئاستەکاندا یارمەتیدەری ئێوە دەبێت". 
 
گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
 
جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، 
هەڤاڵانی به‌ڕێز،
ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان..
 
ئەم کاتەتان باش..
 
له‌م ڕۆژه‌دا هيواى سەرکەوتن بۆ جه‌نابى سه‌رۆك، بۆ هه‌مووتان و بۆ کۆنگرەی پارتيمان ده‌خوازم. سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ی پارتی، ده‌بێته‌ سەرکەوتنى هەموو پارتییەک و مایەی بەهێزبوونی هەموو گەلی کوردستانه‌. 
 
دەمەوێت لێرەدا زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی بکەم بۆ متمانەدانەوەی به‌ من وەک جێگری سەرۆکی پارتی. متمانە و ڕەزامەنديی جه‌نابيان گەورەترین و گرنگترین هێزە بۆ من لە هەموو ڕوويه‌کەوە. جه‌نابی سه‌رۆك، بەڵێنی ئێمە هەمیشە ئەوە بووە كه‌ دڵسۆزی بیر و باوه‌ڕ و ئامانجەکانی ئێوە بین. هەموو کار و ئامانجەکانی ئێوەش تێکۆشان بووه‌ لەپێناو ئاشتی و ئازادی و پێشکەوتنی کوردستاندا. 
 
جه‌نابى سه‌رۆك، ڕەمزی خەبات و بەرخودانی گه‌لى كوردستانه‌. كاتێك سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتى ده‌كات، هه‌موو گەلی کوردستان خۆى به‌هێز ده‌بينێت. دڵنيايه‌ له‌وه‌ى بەرگری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ده‌كات.
 
گەلی کوردستان زۆر دەستکەوتی مێژوویی بەدەستهێناوه‌. سەرۆک بارزانی ڕۆڵی هەرە سەرەکی هەبووە لە بەدەستهێنانی هەموو ئەو دەستکەوتانە بۆ گه‌لی كوردستان. هەمیشە بەرگری کردووە بۆ پاراستنی هەموو ئەو دەستکەوتانە. لە کاتی فەرماندەییکردنی شەڕی داعشدا، له‌ جياتى هه‌موو جيهان بەرگری لە بەهاکانی ئازادی و پێکەوەژیان و لێبورده‌يى كرد. 
 
دەبێ هەموومان هاوکار و يارمه‌تيده‌رى جەنابی سەرۆک بین بۆ یەکڕیزيی ناوخۆیی هەموو حزب و لایەنەکانی کوردستاندا، چونکە ئامانجی جەنابیان هەمیشە ئەوەیە گەلی کوردستان بە ئاشتی و ئازادی بژیت، تەنیا ئەوەشه‌ کوردستان پێشدەخات.
 
یەکگرتوویيی ناوخۆیی پارتی، سەرچاوەی هێزى سەرەکییە بۆ ئەندامان و جەماوەری پارتيمان کە هەمیشە باوەڕێکی مەزنیان بە سەرکەوتنی بەردەوامی پارتی هەیه‌. لەبەر ئەوەش دەبینن پارتی بەردەوام سەردەکەوێت. به‌ هه‌ر نرخێک بێت، ده‌بێ ئەو یەکگرتووییيە بپارێزین. 
 
لە کۆنگرەی ڕابردوودا گوتم: پارتی ده‌بێت ببێته‌ حیزبی خاوەن زۆرینەی کوردستان، به‌ هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك توانیمان و کردمان. ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بين تاكو بە کاری زیاتر و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان، به‌ باشترکردنی گوزه‌ران و ژیانی خەڵکی کوردستان و بەهێزکردنی یەکگرتوویيی هەرێمی کوردستان، ببینە حیزبی خاوەن زۆرینەی تەواو لە کوردستان.  
 
جێگەی دڵخۆشییەکی گەورەیە کە بەشداريی ئافرەتان لە کۆنگرەی ١٤ی پارتیماندا فروان بووە، بەڵام دەبێ ئەو فراونبوونە لە کاری پارتیدا ڕەنگبداتەوە. دەبێ پارتی زیاتر ڕێگە بۆ بەشداريی ئافرەتان لە کاری حکوومەتدا بکاتەوە. ئافرەتانی کوردستان زیرەک و لێهاتوون، ئافرەتانی پارتی لەو بوارانەدا کە کار و بەرپرسیاريه‌تيیان گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌ركى خۆیان بە باشی به‌جێگه‌یاندووه‌‌. 
 
دەبێ دەنگ و ڕۆڵی ئافرەتان لەناو پارتیدا زۆر زیاتر بکەین. گۆڕانکاری و چاکسازی یاسایيی زۆرمان کرد بۆ دابینکردنی مافی ئافرەتان، دەبێ هێشتا زیاتریش بکەین. دەبێ ڕۆڵی ئافرەتان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا كاراتر بکەین. ئازادیخوازان بەر لە هەمووان، دەبێ ئافرەتان ئازاد بکەن. ئازاديی ژنان لە کوردستان، وڵاتەکەمان و کۆمەڵگەی کوردستان زۆر بەهێزتر و بەرهەمهێنەرتر دەکات. 
 
هەڤاڵانی هێژا..
 
لە کاتی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەدا، گوڕوتینێکی زۆرم لەناو ئەندامانی پارتی به‌دی ده‌كرا. زۆر گرنگە بۆ هەموو ئۆرگانەکانی پارتی درێژە بەو گەرموگوڕییە بدەن. هەروەها دەبێ بە هەموومان ڕێگە خۆش بکەین بۆ دەستپێشخەريی گەنجانی پارتی. نەوەی تازە لەناو پارتیدا خاوەنی بیرۆکە و داهێنانی تازەن، ئەم هزرە تازەیە بە تێکەڵبوون لەگەڵ شارەزایيی خەباتگێڕانی پارتیدا، دەتوانێت پارتی زۆر بەهێزتر بکات. 
 
لەبەرئەوەش ئێمە لە هەموو ئۆرگانەکانی پارتیدا دەبێ ڕێگە بۆ دەستپێشخەرییەکانی لاوانی پارتی خۆش بکەین . لێرەوە بە هەموو کچ و کوڕانی پارتی دەڵێین، مەوەستن و بەردەوام کاری نوێ و داهێنانی نوێ بکەن و پارتی لە هەموو ئاستەکاندا يارمه‌تيده‌رى ئێوە دەبێت. لاوانی پارتی هێزێکی تازەو داهێنەری پارتین و زۆر هیوابەخشن.    
 
بارزانيی نەمر، مێژوویەکی ئەفسانەیی خولقاند، چونکە باوەڕێکی زۆری بە هێزی لاوانی کوردستان هەبوو. بارزانيی نەمر بزووتنەوەکەی بە هێزی لاوانی بارزانی دەستپێکرد، دوای ئەوەش شۆڕشی سەرتاسەریی کوردستانی بەهێزی لاوانی هەموو کوردستان هه‌ڵگيرساند و درێژه‌ى پێدا. 
 
باوەڕی بارزانيی نەمر و مێژووی خەباته‌كه‌ى، هێزێکی گەورە و بەردەوامە بۆ هەموومان. بارزانی باوەڕێکی بەهێزی بە پشتیوانيی خوای گەورە بۆ سته‌ملێکراوان هەبوو، هەروەها باوەڕی بە هێز و توانای گەلی کوردستان هەبوو.
 
بارزانی ئەو باوەڕ و توانایەی کردە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی گەورە کە هەموو گه‌لى كوردستانى خستە جووڵەوە. بەهۆی خەباتی بارزانيی نەمر و پارتييه‌وه‌، بۆ یەکەم جار لە مێژووی هاوچەرخی گه‌لى كوردستاندا دەوڵەتی عێراق لە دەستووری دوای شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨دا، کورد و عەرەبی کردە هاوبه‌ش لە عێراقدا، هەروەها ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ بووە گەورەترین بەڵگەنامە کە دەوڵەتی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی دان بە مافەکانی گه‌لى كوردستاندا بنێت.
 
ئێمە لە هەموو سەرکەوتنەکانماندا دەبێ خەبات و قوربانيدانی بارزانيی نەمرمان لەبیر بێت. لێره‌وه‌ سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی بارزانيی نەمر و کاک ئیدریس و هەموو شەهیدانی پارتی و کوردستان. 
 
بێگومانم هەموومان لەم کۆنگره‌يه‌دا، چاومان لە شوێنی ئەو قارەمان و تێکۆشەرە دێرینانەی نەوەی زێڕینی پارتییە کە لە کۆنگرەکانی ڕابردوودا لەگەڵمان بوون و ئێستا لە ژیاندا نەماون. سڵاو لە گیانی پاکی هەموویان.     
 
هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ويست..
     
پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێكی سەرەکیی کوردستانی عێراقە و یەکێکە لە کاریگەرترین و گەورەترین هێزە سیاسی و جەماوەرییەکانی عێراق، هەروەها جێگەی ئومێدی هەموو گه‌لى كوردستانه‌. لەبەر ئەوەش سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەموو کوردستان و عێراق. 
 
هه‌ر لێره‌وه‌ جەخت لەسەر ئەوە دەکەینه‌وه‌ کە پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەم کۆنگرەیە بە گوڕوتینێکی تازەوە بەرەو چارەسەریی کێشەکان هەنگاو دەنێت. پارتی هەوڵێکی تەواو دەدات بۆ بەهێزکردنەوەی دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر باشکردنی بەڕێوەبردن و دۆخى سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان. 
 
لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە دەست پێدەکەین، بەتایبەتیش دەبێت ئەو گفتوگۆیە لەگەڵ هاوبه‌شه‌كانمان، یەکێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بکەین و کێشەکانی نێوان هەردوولا ده‌بێت چارەسەر بکرێت. چارەسەرکردنی ئه‌م کێشەکانه‌، زۆر پێویستە بۆ بەهێزیی هەرێمی کوردستان. 
 
زۆر پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هەموو حیزبەکانی کوردستاندا، کراوە بێت. حیزبەکان لە زۆر قۆناغدا دڵنیا بوون لە پارتی. دەبێ ئەو دڵنیایيیە بەردەوام نوێ بکەینەوە. فراکسیۆنەکانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەبێ زۆر بە کراوەیی هەڵسوکەوت و کار لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەدا بکەن. 
 
کێشەی گه‌لى كوردستان کێشەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. پارتی وەک هەمیشە سوورە لەسەر بنەمای نەگۆڕی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەكه‌، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێک دەدات. گه‌لى كوردستان دەتوانێت سوود لە پێشکەوتنەکانی ئەم سەردەمە وەربگرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی، ئەوەش باشترین و گونجاوترین ڕێگەیە. 
 
به‌ڕێزان..
 
پارتی هەر لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە، هێزێکی گەورەی بزووتنەوەی سیاسی و دیموکراسيی عێراق بووە. بەهێزيی پارتی لە بەرژەوەنديی هەموو خەڵکی عێراقدا بووە. ئێستاش دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى كۆنگره‌، بە هێزێکی تازەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی عێراق بەشدار دەبین کە کار بۆ بەرژەوەنديی هەموو عێراقییەکان بکەن و جیاکاری لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقدا نەکەن. 
 
داوا لە حکوومەتی تازەی عێراق دەکەین، هەلی کار و خزمه‌تگوزاری لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زۆرتر و باشتر بکەن و یارمەتيی کەرتی تایبەت بدەن. ناوچە وێرانكراوه‌كانی سوننە ئاوەدان بکەنەوە، دۆخی کەرکووک و شنگال و خانەقین و مەخموور ئاسایی بکەنەوە، مادەی ١٤٠ی دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکەن و ڕێگە لە پێشێلکردنی ماف و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بگرن. 
 
ئەگەر بمانەوێت دۆخی عێراق چارەسەر بکەین، نابێ مافى هیچ پێکهاتەیەکی عێراقی پێشێل بكرێت. نابێ هیچ هێزێکی جەماوەریی عێراقی دوور بخرێته‌وه‌. لەبەرئەوەش حکوومەتی عێراق و هەموو هێزە عێراقییەکان دەبێ باوەشێکی گەورە بۆ دانوستاندنی تازە لەگەڵ ڕەوتی سەدر بکەنەوە، چونکە سەدرییەکان هێزێکی گەورەی سیاسی و جەماوەریی عێراقن. بە کردنی عێراق بە دەوڵەتی هەموو پێکهاتە و هێزەکان، به‌ جێبه‌جێكرنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، دەتوانرێت سەقامگیری و سەروەريی عێراق بپارێزرێت، ئەوەش لە بەرژەوەنديی گه‌لى كوردستان و هەموو پێکهاتەکانیدايه‌. 
 
هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویست..
ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی...
 
لێره‌وه‌ دەمەوێت لێرەدا کەسێکی خۆشەویست بۆ پۆستێکی تازەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێر بکەم، ئەویش کاک مەسروورە بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان. کاک مەسروور پەروەردەی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانییه‌ و کەسێکی زۆر خۆشەویستیش بووه‌ له‌لای باوکم كاك ئیدریس.
 
کەسێکی بەتوانايه‌. ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتيی پارتی بەر لە هەمووان شایەتن بۆ توانای ئه‌و به‌ڕێزه‌. خزمەتێکی گه‌وره‌ی سه‌قامگیری و ئاراميی کوردستانی کردووە، ئێستاش وه‌ك سەرۆک وەزیران، ئه‌ركێكى زۆر قورسى له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ يارمه‌تى بده‌ين بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنی ئه‌و، سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و ده‌بێت پشتی بگرین و یارمه‌تی بده‌ین.
 
پارتی کار و ئه‌ركى زۆرى له‌پێشه‌، بێگومان من و کاک مەسروور دەمانەوێت پێکەوە بە شەرعیەتی ئێوە، هاوکارییەکی زیاتری جەنابی سەرۆک بکەین. داواتان لێدەکەم پێشنیازەکەم قبووڵ بکەن.
  
سەرکەوتن بۆ پارتی، ئەو پارتەی ئاڵای شۆڕشی هەڵکرد. 
بژی کوردستان. 
 
پێكه‌وه‌ له‌ژێر ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ییمان سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر له‌م وڵاته‌. 
 
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان و به‌خێر بێن..
 
زیاتر بخوێنەوە

14:53

دڵشاد شەهاب: بۆ ژیانی سیاسی گوتارەکەی سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونییەکی زۆر گرنگی تێدابوو

دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان
دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی رایدەگەیێنێت، گوتارەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆنگرە بۆ ژیانی سیاسی "بەرچاوڕوونییەکی زۆر گرنگی" تێدابوو بۆ کاریگەریی پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق. دەشڵێت  "حیزبێک دوای 12 ساڵ ئەگەر گۆڕین لە پەیکەر و فیکر و بەرنامەی خۆیدا نەکات، کەموکوڕییە، بۆیە بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری دەکرێت."
 
رۆژی پێنجشەممە 03-11-2022 دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆنگرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەستپێک و ناوەڕۆک و گفتوگۆی کۆنگرە دەمێکە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ دەستپێکێکی فەرمی بوو، جەنابی سەرۆک گوتارێکی پێشکێش کرد، ئیدارەیەک هەڵبژێردرا بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە. پرۆژەیەک ئامادە کراوە لەسەر لایەنی ژیانی حیزبی و پەیڕەو و پرۆگرام و پەیکەری پارتی، ئەو راپۆرتانەی ئامادە کراوە، پێشکێش دەکرێن و پەسند دەکرێن."
 
سەبارەت بە گوتارەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بڕوای دڵشاد شەهاب، "گوتارەکەی جەنابی سەرۆک بۆ ژیانی سیاسی بەرچاوڕوونییەکی زۆر گرنگی تێدابوو، بۆ کاریگەریی پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق. ئێمە چووینەتە پرۆسەیەکی سیاسیی گرنگ بۆ قۆناخی داهاتوو بۆ بەڕێوەبردنی عێراق و بە هێزەوە بەشدارین."
 
بە گوتەی دڵشاد شەهاب، بڕیاروایە لە کۆنگرەی 14ی پارتی هێڵە گشتییەکانی ئەو رێککەوتنەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کراوە لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، "بۆ ئەندامانی کۆنگرە بخرێتەڕوو، چونکە پارتی لایەنێکی کاریگەر بووە تێیدا. ئەو رێککەوتنەی کراوە، هێڵە گشتییەکانی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە."
 
ئەندامەکەی کۆنگرەی 14ی پارتی لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە پەیکەری حیزبەکە و هاتنە پێشەوەی خوێنی تازە گوتی، "12 ساڵ بۆ حیزبێکی گەورەی وەکو پارتی، ئەگەر بەپێی پەیڕەوی خۆمان کۆنگرەمان بکردبا، تاوەکو ئێستا ئەمە دەبووە سێیەمین کۆنگرە، ژمارەیەکی زۆری خوێنی تازە و گەنج و ئافرەتان چاویان لەوە بوو سەرکەون بۆ سەرکردایەتی و گۆڕانکاری لە پەیکەری پارتی بکرێت. حیزبێک ئەگەر گۆڕین لە پەیکەر و فیکر و بەرنامەی خۆیدا نەکات دوای 12 ساڵ، مانای کەموکوڕی دەگەیێنێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری دەکرێت."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-11-2022 کارەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی لە شاری دهۆک دەستیانپێکرد، لە کۆنگرەدا جگە لە پێکهێنانی لیژنەکانی کۆنگرە، سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەرۆکی حیزب و هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی پارتی هەڵبژێردران.
 
زیاتر بخوێنەوە

14:09

سەربەست لەزگین: لە کۆنگرەی 14 'گۆڕانکاریی گەورە' لە پەیکەربەندیی پارتی روودەدات

سەربەست لەزگین، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
سەربەست لەزگین، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت، لە کۆنگرەی 14 "گۆڕانکاریی گەورە" لە پەیکەربەندیی پارتی روودەدەن و پێشیوایە "کەموکوڕییەکی زۆر" لە سیستمی کاری ئەواندا هەیە بە تایبەتی مووچە و ئیمتیازاتی کادرەکانیان، بۆیە بە پێویستی دەزانێت لەو کۆنگرەیە ئەو بابەتە باس بکرێت و چاکسازییەکی باش لەو سیستمەدا بکرێت.
 
دوای تێپەڕینی  12 ساڵ لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 13، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-11-2022 بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆنگرەی 14ی پارتی دەستی بە کارەکانی کرد و زیاتر لە 1000 کەس ئەندامی کۆنگرەکەن.
 
سەربەست لەزگین، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا کە ناسر عەلی بەر لە کۆنگرە لەگەڵی کردووە، رایگەیاند، "تێپەڕبوونی 12 - 13 ساڵ بەسەر کۆنگرە، گۆڕانکاریی زۆر روویانداوە، چ لە بواری کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئەمنی و سەربازی ئاڵوگۆڕێکی زۆر روویانداوە، ئەو ماوە درێژەش خۆی دەبێتە دەرفەتێک بۆئەوەی ژمارەیەک کادری گەنج بێنە پێشەوە."
 
بە بڕوای ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی، ئەو کۆنگرەیە کۆنگرەیەکی "گرنگ دەبێت، لەبەر کۆمەڵێک هۆکار، بۆ قۆناخی داهاتووش دەبێتە وێستگەیەک بۆ زیاتر بەهێزبوونی پارتی. قۆناخەکە هەستیارە، چاوەڕوان دەکرێت قۆناخی داهاتووش گۆڕانکاریی زیاتر رووبدەن، چونکە ئێمە نازانین دۆخی عێراق چی بەسەردێت، ئایا حکومەتی عێراق دەتوانێت بارودۆخی خۆی کۆنترۆڵ بکات و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەو چارەسەری بچن؟ ئەوە بابەتێکە دیار نییە بە چ شێوەیەک دەبێت."
 
سەربەست لەزگین، هەڵبژاردنی کوردستانیش بە رووداوێکی گرنگ دەبینێت و دەڵێت، "لە کوردستانیش هەڵبژاردن دواخراوە، ئەمەش رووداوێکی گرنگە و پێویستە دوای ئەو ماوەیەی تەمەنی پەرلەمان درێژکراوەتەوە هەڵبژاردن بکرێت. لە عێراقیش پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، چونکە دۆخی عێراق سەقامگیر نییە."
 
بە گوتەی سەربەست لەزگین، چەند ئاڵنگارییەک بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەن، "زۆر هێزی ناوخۆیی و هەرێمی هەن هەمیشە چاویان لەوەیە هەرێمی کوردستان لاواز بکەن و دژی کوردستان کار بکەن. هەموو ئەو ئەگەرانە دەبنە هۆکار کە ئەو کۆنگرەیە بکەوێتە کاتێکی گرنگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆئەوەی بە شێوەیەک بەرنامەیەک بۆ داهاتوو دابڕێژێت."
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لەو باوەڕەدایە "رەنگە پێویست بکات گۆڕانکارییەکی زۆر لە پەیکەربەندیی حیزبەکە رووبدات، چونکە پەیکەربەندییەکی گەورەی حیزبیمان هەیە، مەکتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، لق، ناوچە، رێکخراو و لیژنەکان و .. هتد، ئەو پەیکەربەندییە گەورەیە پێویستی بەوەیە وزەیەک بە تایبەتی لەڕووی ماددییەوە بۆ دابندرێت تاوەکو بتوانێت ئەو مەکینە گەورەیە کار بکات."
 
سەربەست لەزگین دەشڵێت، "کەموکوڕییەکی زۆر لە سیستمی ئێمەدا هەیە، بەتایبەتی مووچە و ئیمتیازاتی کادیرەکان. پێویستە لەو کۆنگرەیە ئەو بابەتە باس بکرێت و چاکسازییەکی باش لەو سیستمەدا بکرێت، سیستمێکی وا بێت لە بەرژەوەندیی کادیرەکاندا بێت، ئەو کادیرەی کار بکات پێویستی بە دەستی کەسی دیکە نەبێت."
 
سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ناوبراو ئەوەی گوت، "لە کۆنگرەی رابردوو 51 ئەندام و 9 ئەندامی یەدەگ هەبوون، لەو باوەڕەدا نین گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردابێت، رەنگە هەر وەکو خۆی بمێنێتەوە یان ببێتە 61، واتە 10 ئەندام زیاد بکرێت."
 
لەبارەی ئەو لیستەشی کە بە لیستی سەرۆک بارزانی ناودەبرێت بۆ بەربژێرانی سەرکردایەتیی پارتی گوتی، "یەکەمجارە باسی لیست دەکرێت، لە کۆنگرەکانی پێشووتر هیچ جارێک لیست نەبووە، راستییەکەی پارتی خاوەن سەرمایەیەکی مرۆیی گەورەیە، ئێمە ژمارەیەکی زۆری کادیری باش و بەتوانا و لێهاتوومان هەیە. ئێمە وەکو حیزبی دیکە نین قەیرانی سەرکردەمان هەبێت یان قەیرانی کادیری سەرکردەمان هەبێت. جیا لەو لیستەش هەموو ئەندامانی کۆنگرەش مافی ئەوەیان هەیە خۆیان بەربژێر بکەن."
 
زیاتر بخوێنەوە

13:50

نەوزاد هادی: هەموومان پابەند دەبین بە دەنگدان بە لیستەکەی سەرۆک بارزانی

نەوزاد هادی، ئەندامی کۆنگرەی پارتی
نەوزاد هادی، ئەندامی کۆنگرەی پارتی
 
نەوزاد هادی، ئەندامی کۆنگرەی پارتی رایگەیاند، سەرۆک بارزانی لیستێکی 130 کەسی ئامادە کردووە وەکو بەربژێری ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشبینی دەکات هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان پێبدەن. 
 
نەوزاد هادی ئاماژەی بەوەش دا، "بە خۆشحاڵییەوە بە جۆش و خرۆشەوە" کۆنگرەی پارتی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت دەشڵێت، 
"پارتی وەکو حیزبێکی گرنگ فۆکەسێکی زۆری لەسەرە"، چونکە بڕیارەکانی "گرنگ" دەبن بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان.
 
 
زیاتر بخوێنەوە

13:19

ئومێد خۆشناو: دەسەڵاتەکانی سەرۆک و جێگرانی لە پەیڕەودا دیاریدەکرێن

ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆنگرەی پارتی
ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆنگرەی پارتی
 
ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆنگرەی پارتی رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی، گوتارێکی پێشکێشکردووە و داوای کردووە نێچیرڤان بارزانی ببێتە جێگری سەرۆکی حیزبەکە و بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە نێچیرڤان بارزانی بووەتە جێگری سەرۆکی پارتی.
 
ئومێد خۆشناو ئاماژە بەوەش دەکات، دواتر نێچیرڤان بارزانی لە گوتارێکدا داوای کردووە کە مەسرور بارزانی بکرێتە جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی، پاشان بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە مەسرور بارزانی وەکو جێگری دووەم هەڵبژێردرا.
 
هەروەها ئومێد خۆشناو گوتی، دەسەڵاتی سەرۆک و جێگرانی، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە نێو پەیڕەودا دیاریکراوە و دواتر دەخرێتە دەنگدان و دەنگی لەسەر دەدرێت.
زیاتر بخوێنەوە

12:49

سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

 
سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە و هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمی هەڵبژێردران.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، دوای ئەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە، پێشنیازی ئەوەی کردووە کە جارێكی دیکە نێچیرڤان بارزانی بکرێتە جێگری سەرۆکی پارتی.
 
پاشان نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی پێشکێشکردووە و پێشنیازی ئەوەی کردووە کە مەسرور بارزانی بکرێتە جێگری سەرۆکی پارتی. بەو شێوەیەش مەسرور بارزانی وەکو جێگری دووەم هەڵبژێردراوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

12:28

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵ: هیوادارین دوای کۆنگرە، پارتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنەکان تووندوتۆڵ بکات

شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری
شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری
 
شوان رابەر لەبارەی کۆنگرەی پارتی رایگەیاند، هیوادارن دوای کۆنگرەی حیزبەکە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکە تووندوتۆڵ بکات.
 
شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 12:00 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆمەڵی دادگەری نامەیەکی بۆ پارتی نووسیوە لەبارەی کۆنگرەکەیانەوە و لە نامەکەدا هیوای خواستووە پەیوەندییەکانی پارتی لە دوای کۆنگرە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان باش بێت
 
بە گوتەی شوان رابەر، کۆمەڵی دادگەری دەیەوێت هەمیشە لایەنە کوردستانییەکان تەبا و کۆک بن و، ئاشتی و سەقامگیریی لە هەرێمی کوردستاندا فەرهەم بکرێت. 
 
شوان رابەر دەڵێت، ئەو شاندە وزارییەی پارتی لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی لایەنەکانیان کردووە، رایان گەیاندووە کە پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان دەکەن.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ دەڵێت، بەو پێیەی پارتی لەڕووی ژمارەوە هێزی یەکەمە لە پەرلەمانی کوردستان، حیزبەکە لە بەردەم بەرپرسیارێتیدایە.
 
زیاتر بخوێنەوە

12:04

ئاری هەرسین: دوای کۆنگرە بەرنامەیەک دادەنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان

 ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
ئاری هەرسین لەبارەی نێوەڕۆکی گوتاری سەرۆک بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرۆک بارزانی پەنجەی خستە سەر ئەو کەموکوڕییانەی کە هەیانە، هەروەها تیشکی خستووەتە سەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ.
 
بە گوتەی ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی 14دا سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، دوای کۆنگرە بەرنامەیەک دادەنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
 
ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەش دا، هیچ ئەندامێکی کۆنگرە مۆبایلی پێ نییە و هەموویان پێکەوە بە پاس چوونەتە کۆنگرەکە ئەوەش بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵخی لە شەقامەکاندا.
 
 
زیاتر بخوێنەوە

11:28

ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا: پارتی کاریگەریی لەسەر واقیعی سیاسی لە عێراق هەیە

گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا
گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا
 
زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەتایبەتی شیعەکان، بە گرنگییەوە لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڕوانن، کە لە شاری دھۆک دەبەسترێت. دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی رۆڵ و کاریگەریی پارتی پێش ساڵی 2003 و دوای ساڵی 2003 بەرز دەنرخێنن، داواش دەکەن پارتی یەکڕیزی و یەکگرتوویی عێراق بکەن بە بەرنامەی کۆنگرەکەیان.
 
وائیل روکابی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، "بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لەو حیزبە نیشتمانییانەی مێژوویەکی دێرینی ھەیە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، یەکێکە لەو حیزبانەی کە زۆر کەمن، شارەزایی سیاسیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیان ھەیە، ھەروەھا کاریگەریشیان لەسەر واقیعی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش هەیە، دەمانەوێت ئەم حیزبە پارێزگاری لە یەکڕیزیی نیشتمانی بکات و رێز لە بەھا مرۆییەکان بگرێت لەڕێگەی پرەنسیپەکانی دیموکراتی، کە رۆڵەی ئەم حیزبە لە سەردەمێک، بەتایبەتی بەدەستیەوە دەیناڵاند و، تەواوی گەلی عێراقیش بەگشتی، دەمانەوێت ئەو حیزبە بەردەوام بێت لەسەر رێچکەی خودا لێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی."
 
پەیوەندیی پارتی بە لایەنە سیاسییەکانی شیعە ناگەڕێتەوە بۆ حوکمڕانێتی دوای 2003، کە پارتی بەردەوام رەخنەی لێی هەیە، بەڵکو مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لەئاست تەمەنی خۆیدایە لەنێو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و کوردستاندا. ھاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی لەسەر زاری گوتەبێژەکەیانەوە ئاشکرای دەکات، پەیوەندیی پارتی لە ئاستێکدایە نەک تەنها لە عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان رێزلێگیراوە و داوای بیرۆکەی تازەش لە پارتی دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.
 
حەسەن بەھادلی، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نەسر، "ئێمە دەزانین کە پارتی دیموکراتی کوردستان کاریگەریی گەورەی ھەیە لەسەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەڵکو ئەوان یەکێکن لە دروستکراوی ئەم پرۆسە سیاسییە لە عێراق لەدوای ساڵی 2003، ھەروەھا شارەزاییەکی زۆریشیان ھەیە، بەتایبەت لە سەردەمی ئۆپۆزیسیۆنبوون، بڕوام وایە کەوا لەم کۆنگرەیە بیرۆکەی تازەیان دەبێت، ئەم حیزبە پەیوەندیی زۆرە لەنێو عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ھەرێمیش، ئەمەش زوڵملێکراویی کورد نیشاندەدات لە ماوەی ساڵانی پێش 2003، ئەمڕۆ ئێمە پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ پارتی ھەیە، ھیوادارم پارتی بیرۆکەی تازە پێشکێش بکات بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی."
 
لە 16ی ئابی ساڵی 1946 بە ئامادەبوونی نزیکەی 70 ئەندام، یەکەم کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسترا، پارتێک بە نهێنی لە بەغدا کۆنگرەی دامەزراندنی بەست، بەڵام ئێستا بۆ یەکلاییکردنەوەی ھاوکێشە سیاسییەکان لە عێراق رۆڵێکی گەورەی هەیە و لەنێو لایەنە کوردییەکاندا زۆرترین نوێنەری لە پەرلەمان هەیە و لە پەسندکردن و پەسندنەکردنی بڕیارەکاندا، دەنگێکی کاریگەرە.
 
زیاتر بخوێنەوە

10:40

سەرۆک بارزانی: هیوادارم راسپاردەکانی کۆنگرە لە بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان بێت

کۆنگرەی 14ـی پارتی
سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی دەستپێکردنی کۆنگرەی چواردەی پارتی پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکە و خەڵکی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت، "هیوادارم ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بێت".
 
رۆژی پێنجشەممە 03-11-2022 کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبەشداریی زیاتر لە 1000 نوێنەر بۆ ماوەی سێ رۆژ لە دهۆک بەردەوام دەبێت.
 
سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا ئاماژە بە دەستپێکردنی کۆنگرەکە دەکات و دەڵێت، "هیوادارم ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بێت".
 
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشكێشکاری رووداو لەبارەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە رووی سەرۆکایەتی و مەکتەبی سیاسییەوە لە پەیڕەوی نێوخۆدا رایگەیاند، "ئێستا ناتوانین هیچ بڕیارێک بدەین ئایا [گۆڕانکاری] دەکرێت یان ناکرێت. ئەمانە هەمووی پەیوەستە بەو گفتوگۆیانەی رایانەی کە ئەندامانی کۆنگرە دەیانبێت کە ئایا ئەوان چی بە پەسند دەزانن بۆ داهاتووی ئەو حیزبە."
 
مەحموود محەممەد لەبارەی نێوەڕۆکی کۆنگرەوە رایگەیاند، "لەوانەیە دەرئەنجامەکانی لە ئاییندە لە میدیادا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام خودی ئەو پرۆسەیە و ئەو گفتوگۆیانەی لەناو کۆنگرە دەکرێت؛ هی ناوخۆی حیزبە. لەبەر ئەوەش تەنیا ئەندامانی کۆنگرە لەو گفتوگۆیانە بەشداربن، نەک بۆ ناو جەماوەر بێت."
 
لەبارەی بانگهێشت نەکردنی میوانی بیانی، گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، "لە دوای هەبوونی ئەو پەتایە و تۆزێک خۆپارێزی لەو بابەتانە و ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە، وامان بە پەسند زانی میوان بانگهێشت نەکرێت، بەڵکو بە پەیام لەگەڵمان بەشداری بکەن کە ئاگاداری هەموو لایەنەکان کراوەتەوە ئەوانەی دۆستی ئێمەن."
 
لەبارەی گۆڕانکاری لە ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی، مەحموود محەممەد رایگەیاند، "تائێستا ئەوەی هەیە هەر ژمارەکەی پێشووە، 51 بە 9 ئەندامی یەدەگ. بەڵام دیسان ئەمەش قابیلی ئەوەیە لەناو کۆنگرە گفتوگۆی لەسەر بکرێت."
 
زیاتر بخوێنەوە

10:40

گوتەبێژی پارتی: لە کۆنگرەدا دەکرێت گۆڕانکاریی لە ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی بکرێت

 
لەبارەی کۆنگرەی 14ی پارتی و گۆڕانکاریی بنەڕەتی لەڕووی سەرۆکایەتی و مەکتەبی سیاسییەوە لە پەیڕەوی نێوخۆدا، گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، "ئێستا ناتوانین هیچ بڕیارێک بدەین ئایا [گۆڕانکاری] دەکرێت یان ناکرێت. ئەمانە هەمووی پەیوەستە بەو گفتوگۆیانەی کە ئەندامانی کۆنگرە دەیانبێت کە ئایا ئەوان چی بە پەسند دەزانن بۆ داهاتووی ئەو حیزبە."
 
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشكێشکاری رووداو رایگەیاند، "لەوانەیە دەرئەنجامەکانی لە ئاییندە لە میدیادا بڵاو بکرێتەوە، بەڵام خودی ئەو پرۆسەیە و ئەو گفتوگۆیانەی لەناو کۆنگرە دەکرێت؛ هی ناوخۆی حیزبە. لەبەر ئەوەش تەنیا ئەندامانی کۆنگرە لەو گفتوگۆیانە بەشداربن، نەک بۆ ناو جەماوەر بێت."
 
لەبارەی بانگهێشت نەکردنی میوانی بیانی، گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، "لە دوای هەبوونی ئەو پەتایە و تۆزێک خۆپارێزی لەو بابەتانە و ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە، وامان بە پەسند زانی میوان بانگهێشت نەکرێت، بەڵکو بە پەیام لەگەڵمان بەشداری بکەن کە ئاگاداری هەموو لایەنەکان کراوەتەوە ئەوانەی دۆستی ئێمەن."
 
لەبارەی گۆڕانکاری لە ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی، مەحموود محەممەد رایگەیاند، "تائێستا ئەوەی هەیە هەر ژمارەکەی پێشووە، 51 بە 9 ئەندامی یەدەگ. بەڵام دیسان ئەمەش قابیلی ئەوەیە لەناو کۆنگرە گفتوگۆی لەسەر بکرێت."
 
زیاتر بخوێنەوە

10:38

رۆژ و شوێنی بەستن و ژمارەی نوێنەرانی هەر 14 کۆنگرەکەی پارتی

 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 12 ساڵ لە نەبەستنی کۆنگرەی حیزبەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3-11-2022 پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14ـەم دەبەستێت. کۆنگرەی ئەمجارە بۆ یەکەمجار لە شاری دهۆک دەبێت.
 
لە کۆنگرەکەدا کە کۆنگرەی چواردەی حیزبەکەیە، زیاتر لە 1000 نوێنەر بەشدارن و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. ئەمەی خوارەوە زانیارییە لەبارەی کۆنگرەکانی پارتی تاوەکو 
 
کۆنگرەی یەکەم
 
کۆنگرەی یەکەم لە 16ـی ئابی 1946 لە شاری بەغدا بەشێوەی نهێنی لە ماڵی سەعید فەهیم بوو و تێیدا 70 ئەندام بەشدارییان کرد؛ لەو کۆنگرەیەدا بەهۆی سەرقاڵبوونەوە بە داکۆکی لە کۆماری کوردستان، مستەفا بارزانی ئامادە نەبوو. لەو کۆنگرەیەدا پەیڕەو و پڕۆگرام پەسند کرا و ناوی حیزبیش کرایە پارتی دیموکراتی کورد. 
 
کۆنگرەی دووەم
 
کۆنگرەی دووەمی پارتی لە ئاداری ساڵی 1951 لە شاری بەغدا لە ماڵی عەلی حەمەد بەسترا و تێیدا 30 ئەندام بەشدارییان کرد؛ کۆنگرەکە لە دۆخێکی نهێنی و خۆپارێزیدا بوو و سەرکردایەتییەکی کاتیش بۆ حیزب دانرا. 
 
كۆنگره‌ی سێیەم
 
كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان لە 26-1-1953 له‌ شاری كه‌ركووك بەسترا؛ تێیدا نزیکەی 40 نوێنەر ئامادە بوون. ناوی حیزب گۆڕدرا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و رێکخراوەکانی قوتابییان، ژنان و لاوان دامەزران. 
 
كۆنگره‌ی چوارەم
 
کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 4 تاوەکو 7ـی ئۆکتۆبەری 1959 لە شاری بەغدا لەماڵی کاکە زیاد و بە ئامادەبوونی نزیکەی 130 ئەندام بەسترا؛ کۆنگرەکە دوای گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی بوو لە یەکێتیی سۆڤیەتەوە. ئەوە یەکەم کۆنگرە بوو کە مستەفا بارزانی تێیدا بەشدار بێت.
 
كۆنگره‌ی پێنجەم
 
کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئایاری 1960 لە بارەگای پارتی لە بەغدا و بە ئامادەبوونی 148 ئەندام بەسترا؛ کۆنگرەکە ماوەیەک پێش هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بوو و 5 رۆژی خایاند. دۆخی پارتی خراپ بوو.
 
كۆنگره‌ی شەشەم
 
کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی 1964 لە قەڵادزێ بەسترا؛ دۆخی کۆنگرە لە کاتێکدابوو، کە شۆڕش و حکومەتی عێراق لە دۆخی ماوەیەک شەڕ و ماوەیەک ئاگربەستدا بوون. لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران. 
 
کۆنگرەی حەوتەم
 
كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموکراتی کوردستان لە 15-11-1966 له‌ گه‌ڵاڵه‌ و بە ئامادەبوونی 370 ئەندام به‌سترا؛ هاوشێوەی کۆنگرەکەی پێش خۆی، دۆخی کۆنگرەکە لەکاتێکدابوو، کە شۆڕش و حکومەتی عێراق لە دۆخی ماوەیەک شەڕ و ماوەیەک ئاگربەستدا بوون. هەندێک دەستکاری لە پەیڕەو و پڕۆگرامی حیزب کرا؛ بۆ نموونە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە پێنج کەسەوە بوونە حەوت کەس. 
 
کۆنگرەی هەشتەم
 
كۆنگره‌ی هه‌شته‌م لە 1ـی تەمموزی 1970 له‌ ناوپردان به‌ ئاماده‌بونی 488 نوێنه‌ر به‌سترا؛ کۆنگرەکە فراوانترین کۆنگرەی پارتی بوو لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنی 11ـی ئادار. بۆ یەکەمجار ژمارەیەکی زۆر ژن بەشداریانکرد؛ هەروەها نێردراوی چەندین حیزب بەشدارییان کرد. 
 
کۆنگرەی نۆیەم
 
کۆنگرەی نۆیەم لە 4ـی ئۆکتۆبەری 1979 له‌ زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌ڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستان به‌سترا؛ کۆنگرەکە یەکەمین کۆنگرەی پاش نسکۆی ساڵی 1975 بوو، هەروەها دوای کۆچی دوایی مستەفا بارزانی بوو؛ لە کۆنگرەکەدا به‌ زۆرینەی دەنگ سەرۆک مەسعود بارزانی به ‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.

 

 
کۆنگرەی 10
 
کۆنگرەی دەیەمی پارتی، لە 2 بۆ 12ـی مانگی 12ـی 1989 جارێکیتر لە مەرگەوەڕ بەڕێوەچوو، تێیدا 332 ئەندام بەشدارییان کرد، کۆنگرەکە پاش کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی، پاش ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بوو؛ سەرەڕای دۆخەکە و نائومێدی خەڵک ئەو ژمارە بەرچاوەی ئامادەبووان، لە کۆنگرەکەدا گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر هۆکارەکانی هەرەسی خەباتی پێشمەرگانە و داگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناخی تازەی خەبات کرا.
 
کۆنگرەی 11
 
کۆنگرەی یانزەیەمی پارتی لە ساڵی 1993 بە بەشداریی 2 هەزار و 167 ئەندام لە شاری هەولێر بەسترا، کۆنگرەکە یەکەمین کۆنگرەی پاش رزگاربوونی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو؛ تێیدا پارتی و یەکگرتن یەکیانگرت؛ بەوەش بەشێکی سەرکردایەتی پێشووی حیزبی سۆسیالیست، پارتی گەل و پاسۆک، کە حیزبێکی نوێیان بەناوی یەکگرتن دامەزراندبوو، چوونە نێو پارتییەوە، ئەو کۆنگرەیە زۆرترین ئەندام تێیدا بەشدارییکردووە لە مێژووی پارتیدا.
 
کۆنگرەی 12
 
كۆنگره‌ی 12ـی پارتی لە 10 تاوەکو 14ی حوزەیرانی 1999 له‌ هه‌ولێر بەڕێوەچوو، تێیدا هەزار و 473 ئەندام بەشدارییان تێیدا کرد، کۆنگرەکە پاش شەڕی خۆکوژی بەڕێوەچوو، تێیدا پەیڕەو و پرۆگرامی حیزب گۆڕانکاریی نوێی تێدا کرا.
 
کۆنگرەی 13
 
كۆنگره‌ی سیانزه‌یه‌م کە دوایین کۆنگرەی پارتییە، رۆژانی 11 بۆ 18ی مانگی 12ی 2010 له‌ شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر لە 1500 ئەندام بەشدارییان کرد، لەم کۆنگرەیەشدا پەیڕەو و پرۆگرامی پارتی گۆڕانی تێدا کرا و نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری سەرۆکی پارتی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە بەربژێر کرا و بە تێکڕای دەنگ پەسند کرا.
 
لە کۆنگرەی 13دا لە خاڵی 10ی ئامانجە نیشتمانییەکاندا ئەوە چەسپێندراوە، کە پارتی دەیەوێت پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئەو حیزبانە هەبێت کە لە کوردستان و عێراق (دان بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلی کورد دا دەنێن). حەوت ساڵ دوای ئەو کۆنگرەیە، پارتی رێبەرایەتیی ئەنجامدانی یەکەمین گشتپرسیی فەرمیی سەربەخۆیی باشووری کوردستانی کرد.
 
زیاتر بخوێنەوە

10:27

کۆنگرەی 14ی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیێندرا

کۆنگرەی 14ـی پارتی
 
دوای 12 ساڵ کۆنگرەی 14ـی پارتی بەبەشداریی 1020 نوێنەر و ئەندام لە دهۆک دەستیپێکرد. 
 
لە سەرەتای کۆنگرەکەدا ژیاننامەی بەشێک لە ئەندامی سەرکردایەتیی و مەکتەبی سیاسیی پارتی خرایەڕوو کە لە چەند ساڵی رابردوودا کۆچی دواییان کردبوو. دواتر سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێک پێشکێش دەکات.
 
پاش گوتارەکەی سەرۆک بارزانی، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی راپۆرتی سیاسیی نێوان دوو کۆنگرە دەخوێنێتەوە کە لەلایەن لیژنەیەکی باڵای مەکتەبی سیاسی بەسەرپەرشتیی فازڵ میرانی ئامادەکراوە.
 
بڕیارە دوو سبەی دەست بە هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی بکرێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشکێشکاری رووداو، 12 ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی خۆیان بەربژێر ناکەنەوە. ئەو ئەندامانەی خۆیان بەربژێر ناکەنەوە، کەریم شنگالی، عومەر عوسمان، عەبدوڵڵا ئاگرین، نەزهەت حالی، یونس رۆژبەیانین.
 
هەروەها بەشێک لە ئەندامەکان لە ساڵانی رابردوودا کۆچی دواییان کردووە کە ئەمانەن: د. رۆژ نووری شاوەیس، رەمزی شەعبان، فەرەیدوون جوانرۆیی و محەممەد هەرکی.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی لەو لیستەدان کە سەرۆک بارزانی ئامادەی کردووە و دەنگی لەسەر دەدرێت. 180 کەس بەربژێرن بۆ بوونە ئەندامی سەرکردایەتی کە 40ـیان بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵدەبژێردرێن.
 
 
زیاتر بخوێنەوە