رووداو دیجیتاڵ
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێ، چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوەی دابەش دەکرێت شایستەی دارایی مانگی 6ـی وانەبێژانە.
لەبارەی شایستەی دارایی مانگەکانی دواتر، عەلی رەئووف گوتی "شایستەی مانگەکانی حەوت و هەشت بە وانەبێژی دەدرێت و نافەوتێت. لە مانگی نۆشەوە وەکو مامۆستای گرێبەست مووچە وەردەگرن."
25ـی ئابی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وانەبێژان بکاتە گرێبەست.
کەمترین مووچەی وانەبێژ 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار، ئەوەش بە گوێرەی بڕوانامەکانیان پۆلێن دەکرێت.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار وانەبێژە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
ئەگەر وانەبێژان وەکو گرێبەست مووچە وەربگرن، مانگانە پێویستیان بە نزیکەی 18 ملیار و 200 ملیۆن دینار دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ