رووداو دیجیتاڵ
بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرجەم وانەبێژانی قوتابخانە ئایینییەکان کرانە گرێبەست.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "فەرمانەکە لەلایەن بەڕێز مەسرور بارزانییەوە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) دەرکرا."
لە هەرێمی کوردستان 21 قوتابخانەی ئایینیی هەن و 105 مامۆستای وانەبێژیان هەیە. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی "تەواوی ئەو وانەبێژانە لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن."
قوتابخانە ئایینییەکان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانن.
رۆژی 25ـی ئابی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەواوی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە دەکەنە گرێبەست. مووچەی وانەبێژان بەگوێرەی بڕوانامەکانیان لەنێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە. بڕیارە دوای بەگرێبەستکردنیان مووچەکەیان لەنێوان 400 بۆ 500 هەزار دینار بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ